لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ ساڵرۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات، لە شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام چالاکیی تەبلیغی کرا.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕ ئەندامان و لایەنگرانی بە هەست وهەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دێهلۆڕانی ئیلام بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکتی پێوەندیدار بە یادی دوکتور قاسملوو ، هاوکات لەگەڵ رێزگرتن لە سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی و دێموکراسی ، کردەوە تیرۆریستییەکەی “کۆماری ئیسلامییئێران”یان دەرهەق بە بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان مەحکووم کرد.
لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و، درێژەدەرانی ڕێگای شەهید قاسملوو لە شاری دێهلۆڕان، بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێرانە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێباز وئامانجەکانی حیزبی دێموکرات سەلماند.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەرجەم دۆستان و لایەنگرانی خۆی لە پارێزگای کۆڵنەدەری ئیلام بەتایبەتی لە شاری دێهلۆڕان، سپاس و دەستخۆشی دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.