لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەی ٢٩مین ساڵیادی تیرۆرکرانی شەهید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، خەڵکی بەئەمەگ و ، تازیەباری کوردستان وەکوو ساڵانی پێشوو دەستیان داوەتە چالاکیی تەبلیغی و، ئەو چالاکییانە بەردەوامە.
دوای شارەکانی دیواندەرە، بۆکان، مەریوان، کرماشان و شاباد، رۆژی ڕابردوو لە ناوچە ماکۆ و لە ئاوایی کشمش تەپە دۆستان و، لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرەڕای زاڵبوونی کەشێکی ئەمنیەتی بەسەر کوردستان، لە چالاکییەی تەبلیغاتیدا، یادو ناوی ڕێبەری هەردەم زیندوو شەهید دوکتور قاسملوو، سکرتیری پێشووی حیزبی دێموکرات، کە بۆ سەرخستنی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران، فیداکارانە گیانی خۆی بەخشی، بەرز ڕاگرت و، بەبۆنەیەوە دروشمیان نووسی.
دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ماکۆ بە دروشمی “قاسملوو قوتابخانەی چاکی” و “نفرین لە خامنەیی”، بەو شێوە بێزاری خۆیانیان لە ڕێژیمی تیرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامی دەربڕی.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم ڕێگایەوە سەرلەنوێ سپاسی سەرجەم دۆستانی حیزب و درێژەدەرانی ڕێبازی قاسملوو لە نێوخۆی وڵات ، بەتایبەتی لە ناوچەی ماکۆ دەکا و، سڵاوی تایبەت بۆ خەڵکی بوێری کشمش تەپە دەنێرێ.