مێردمنداڵێکی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت خۆی خنکاند.
بە گوێرەی هەواڵی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕات شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، کوڕێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی فەرزاد، کوڕی ڕەحمان خەڵکی کۆلکەڕەش لە ناوچەی هوملی سەردەشت بە پەت خۆی هەڵواسیوهو کۆتایی به ژیانی هێناوه.
ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ هەتا ئێستا هۆی ئەم خۆکوشتنە ڕوون نەبۆتەوە.
خۆکۆژیی ئه‌و تازه‌لاوه له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له حاڵێک دایه که له مانگی ڕابردووش‌دا زیاتر له ١٠ حاڵه‌تی خۆکوژی له سه‌رده‌شت، مههابادو شنۆ روویان دا.
رۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردان، کچێکی تەمەن ١٦ساڵە بە ناوی “مەرزیە ئەحمەدی” خەڵکی “قەلەڕەشی” شاری سەردەشت، هه‌ر هه‌مان ڕۆژ لاوێکی تەمەن ١٩ساڵ بە ناوی”هادی حەیدەری” خەڵکی گوندی “گوڵانە” سەر بە شاری دیواندەرە، رۆژی هەینی ٢٢ی جۆزەردان کچێکی تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “ئاڵان رەزاپوور” چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌و که‌سانه بوون که مانگی ڕابردوو کۆتای‌یان به ژیانیان هینا.
چالاکانی مه‌ده‌نیی کورد ده‌ڵێن لە کاتێکدا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئاماری خۆکوژییەکان لە کوردستان زیادی کردوە کە ناوەندە حکوومەتییەکان هیچ هەڵوێستو کاردانەوەیەکیان بۆ دۆزینەوەی هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەو خۆکوژییانە نەبوە.
شایانی باسە هەژاری، بێ‌کاری و نەبوونی دەرەتانی کار لە کوردستان بە کۆمەڵێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی دادەنرێن