کانوونی فه‌رهه‌نگی ئێرانییەکان له واشینگتۆن مێزگردێکی بۆ کاوه ئاهه‌نگه‌ری، نوێنه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ کاروباری یه‌کیەتیی ئورووپا، د. موحسین سازگارا لێکۆڵه‌رو چالاکی سیاسی‌و د. ئارام حیسامی مامۆستای علومی سیاسی له واشینگتۆن له سه‌ر چۆنیەتیی گوزه‌ر بۆ دێموکراسی له ئێران به ئاوڕدانه‌وه‌یه له بزووتنه‌وه‌کانی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو، پێک هێنا.
کاوە ئاهه‌نگه‌ری لە سەرەتای باسەکەی‌دا ئاماژه‌ی به دێموکراسی له ئێران له گۆشه‌نیگای مێژووییه‌وه کرد‌و گوتی: ئه‌ساسه‌ن دێموکراسی دیارده‌یه‌کی نوێیه‌و کاتێک باس له دێموکراسی له ئێران ده‌که‌ین، زیاتر جه‌خت ده‌که‌ینه سه‌ر پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن‌و مێژووی هاوچه‌رخی ئێران. هه‌ر بۆیه‌ش بۆ ئه‌م باسه ئیمه ته‌رکیز له سه‌ر دوو رێژیمی په‌هله‌وی و کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ینه‌وهو منیش له‌م باسه‌دا ده‌په‌رژێمه سه‌ر دوو گوتاری ئه‌و دوو رێژیمه که ده‌کرێ وه‌ک جیهانبینی ره‌سمی‌و پێناسه‌کراوی هه‌ردووکیان ئاماژه‌یان پێ‌بکه‌ین.
له درێژه‌دا ئاهه‌نگه‌ری گوتی که هه‌ر دوو رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌و پاشایه‌تی یه‌کچوون‌و خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه به‌ڵام له رژیمی په‌هله‌ویدا گوتار یان ڕوانینێکی رواڵه‌تی ناسیۆنالیستی زاڵ بووه‌و له رژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا گوتاری مه‌زه‌بی. کاوه ئاهەنگەری پشتڕاستی کردەوە که لەلای هه‌ر دوو رێژیم هه‌ر دوو گوتار بوونی هه‌یهو ته‌نیا به ئه‌سل‌و فه‌رع کردنی گوتاره‌کان خاڵی جیاوازی ئه‌و دوو رژیمه‌ن.
له درێژه‌دا کاوە ئاهه‌نگه‌ری ئاورێکی له بزووتنه‌وه‌کانی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو دایه‌وه و له‌ونێوه‌دا ئاماژه‌ی به چوار بزووتنه‌وه‌ی: چه‌پ، راست و میللی-مه‌زه‌بی، بزووتنه‌وه‌ی ئیتنیکی‌و سه‌وز کرد. له درێژه‌د ئەو گوتی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فاکتۆڕی وه‌ک ؛ نه‌وت، دووربوون له ئورووپا، جیرانێتی وڵاتانی نائازاد‌و غه‌یره دێموکرات و … هتد، که وه‌ک هۆکاری نه‌گه‌یشتی ئێران‌و ئێرانی به دێمۆکراسی باس‌کراون، من ئەوانە ره‌د ناکه‌مه‌وه به‌ڵام ته‌ئکید له سه‌ر دوو فاکتۆڕی سه‌ره‌کیش دەکەم که له لای هه‌ر دوو رژیم ده‌ستاوێز و وه‌ک گووتاری ره‌سمی که‌ڵکیان لێ وه‌رگیراوه ئه‌ویش؛ شیعیزم و پان فارسیزمه که به ناوی پان ئێرانیزم به خه‌ڵک ده‌فرۆشرێ.
کاوە ئاهه‌نگه‌ری هوتی که هه‌ر دووی ئه‌م گوتارانه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ‘حذف‌کردن’ن و عه‌قلیه‌تی پاوانخوازانەو ناگشتگیرین هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م دوو روانگه‌یه کۆسپ بوون له سه‌ر پرۆسه‌ی هاوبه‌شی سیاسیی هه‌مه لایه‌نی ئێرانییه‌کان و له وڵاتێکی چه‌ند زمانه و چه‌ند دینه‌ی وه‌ک ئێران گه‌شه‌ی سیاسی به بێ هاوبه‌شی سیاسی ئیمکانی نیه و ئێران تابه ئێستاکه‌ش له ئیستبداددا ماوه‌ته‌وه.
له به‌شی کۆتاییدا کاوە ئاهه‌نگه‌ری ئاماژه‌ی به هه‌ندێک رێکاری وه‌ک: خه‌سارناسیی مێژووی سیاسی ئێران، دیالۆگ، گۆڕینی مێتۆدی کاری دژه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی، بوونی گۆشه‌نیگای چه‌ند ره‌هه‌ندی و پلۆڕال، پلانی ستراتیژیک، پێک هێنانی ئاڵترناتیڤ و دیالۆگ بۆ ده‌رباز بوون له‌م قۆناغه کرد.
پانێڵ گێڕی دووهه‌م دکتور موحسین سازگارا لێکۆڵه‌ری سیاسی باسه‌که‌ی خۆی پێشکه‌ش کرد. دکتور سازگارا سه‌ره‌تا گوتی که رژیمی کۆماری ئیسلامی یه‌که‌م کۆسپی گوزار بۆ دێموکراسیه و ناکرێ به بوونی ئه‌م رژیمه باس له دێمۆکراتیزه کردنی ئیڕان بکه‌ین. دواتر گوتی که دێمۆکراسی به شۆڕش و تووند‌و تیژی ناکرێ و پێویسته ئێرانی له دووپاته‌کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک هه‌ڵه خۆ بپارێزێ. له درێژه‌دا پانێڵ‌گێر ئاماژه‌ی به هه‌ندێکی خاڵی وه‌ک: جیایی دین له ده‌وڵه‌ت، پێداچوونه‌وه به زمانی فارسی وه‌ک زمانێک که ئیستبداد ته‌ولید ده‌کات، بوونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، نه‌هێشتنی گۆشه نیگای پیاوسالاری، په‌راکه‌نده‌گی جوغرافیایی، چوونه سه‌رێی خوێندن و زانست و پێکهاتنی گۆڕان له سیته‌می ئابووری ئێران‌دا، بۆ گه‌یشتن به دێموکراسی له ئێران‌دا کرد.
له به‌شی کۆتایی مێزگرده‌که‌دا دکتور ئارام حیسامی باسه‌که‌ی خۆی پێشکه‌ش کرد. دکتور حیسامی گوتی که گوزه‌ر له‌م رژیمه ناتوانێ دێموکراتیک بێ و دۆخی دێموکراسی له دوای ساڵی ٢٠٠٤ه‌وه له جیهان به‌ره‌و داکشان چووه. ئارام حیسامی وێڕای ره‌خنه له دژه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که کۆماری ئیسلامی توانیویەتی له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو خۆی له چه‌ند قه‌یران ده‌رباز بکات و کێشه‌کانی به‌رده‌می مودیریه‌ت بکا.
له کۆتاییدا دکتور حیسامی گوتی: دژه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی پێویسته خاوه‌نی چوارچێوه‌ی تیۆری هاوبه‌ش، پلانی ستراتیژیکی، توانایی ماڵی و یارمه‌تی ده‌ره‌کی بن بۆ گه‌یشتن به دێموکراسی.
شایانی باسه به‌شی کۆتایی مێزگرده بۆ پرسیار و وڵام ته‌رخان کرابوو.