ئاکام ته‌لاج، یه‌کێک له برینداره‌کانی خۆپیشاندانه‌که‌ی به‌رده‌م هۆتێل تارای مه‌هاباد به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌کانی دوای نیزیک به دوو مانگ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌رگ، گیانی له ده‌ست دا.
ئاکام تەلاج، خەڵکی نەغەدە و خوێندکاری زانکۆی ئازادی مەهاباد که ڕۆژی ١٧ی بانەمەڕو بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم له خۆپیشانداندهکهی بەردەم هوتێل تارای شاری مەهاباد به توندی بریندار بوو، تا ڕۆژی دووشەممە ٨ی پووشپەڕ له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری ورمێ له کۆما وله کێر چاوه‌دێریی پزیشکیدا بوو، به‌ڵام هه‌وڵی پزیشکه‌کان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ ژیان به ئاکام نهگهیشتو له ئاکامدا ئاکام گیانی له ده‌ستدا.
باوکی ئاکام رایگەیاندوە کە داوایان لێکراوە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی بە بێدەنگی بەڕێوەبچێ.
رۆژی پێنجشەممە، ١٧ی بانەمەڕ به هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە مەرگی فەریناز خۆسرەوانی لە بەر دەم هۆتێل تارای مەهاباد کۆبونه‌وه، به‌ڵام ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه لەلایەن ناونده ئەمنیەتی‌و هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیمه‌وه هێرشی کرایه‌سه‌رو خۆپیشانده‌ران به توندی سه‌رکوت کران. له‌و په‌لاماره‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم‌دا دیان که‌س بریندار بوون که ژماره‌یه‌کی زۆر له‌وان له ترسی گیران خۆیان له چوونه نه‌خۆشخانه‌کان پاراست‌و له ماڵێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری برینه‌کانی خۆیان دا، زۆر له‌وانیش به برینداری ده‌سبه‌سه‌ر کران.