له‌درێژه‌ی داخرانی کارگه و کارخانه‌کان له ئێران‌دا، شارۆچکه‌ی پیشه‌یی فه‌رامان دوای ٤٠ ساڵ له ده‌سپێکی چالاکییه‌کانی به یه‌کجاری ڕاوه‌ستا.
شارۆچکه‌ی پیشه‌یی فه‌رامان ساڵی ١٣٥٠ و له سه‌رده‌می ڕێژیمی پاشایه‌تیدا ده‌ست به کاره‌کانی کرا، به‌ڵام دوای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی خۆری به‌ختی ئاوا بوو. ئه‌و شارۆچکه پیشه‌ییه به‌هۆکاری جۆراوجۆری وه‌ک که‌میی نه‌غدینه‌یی، که‌وتنه بن قه‌رز، کۆنبوون و له‌کارکه‌وتنی ده‌زگا و ماشێنه‌کانی و هه‌روه‌ها هاورده‌ی بێسه‌ره‌وبه‌رانه و نه‌بوونی توانای کێبرکێ له‌گه‌ڵ کاڵا بیانییه‌کان به یه‌کجاری په‌کی که‌وت و داخرا.
پارێزگای کرماشان یه‌کێک له چوار پارێزگا هه‌ره گه‌شه‌نه‌سه‌ندووه‌کانی ئێرانه و نرخی بێ‌کاری له‌و پارێزگایه‌ی کوردستاندا سه‌روو سه‌تا ٤٥ ڕاگه‌یه‌ندراوه. کرماشان یه‌ک له چوار پارێزگاکه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە له ئێران کە سەرەڕای ئەوەی دانیشتووانەکەی بەشی زۆری شیعەن، بەو حاڵەش ناوچەیەکی پەراوێزخراو و نوقمی دواکەوتوویی ئابوورییه.
دۆخی نالەباری ئابووری و پەرەنه‌سەندن لە کرماشان دەربڕی ئەو ڕاستییەیە کە پێچەوانەی زۆر بانگەشە، شەڕی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کوردی سووننە نییە و، کۆماری ئیسلامی بە یەک چاو سەیری کورد دەکا، بە شیعە و سوننی یان هه‌ر ئایین و ئاییزایه‌کی دی. ئەو پێوەرانەش که پەرەسەندن و گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی ناوچەیەک دەردەخەن، هەموو دەیسەلمێنن کە کرماشان بە شێوەی سیستماتیک لە پاشکۆیەتی و پاشکەوتندا ڕاگیراوە.