حه‌سه‌ن ڕووحانی له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ سوئیس و ئوتریش هه‌موو هه‌وڵێکی خستووه‌ته گه‌ڕ هه‌تا ڕۆچنه‌یه‌ک بۆ ڕزگارکردنی “به‌رجام” ببینێته‌وه.
ئوتریش له ئێستادا سه‌رۆکایه‌تیی یه‌کیه‌تیی ئورووپای له ئه‌ستۆیه، به‌ڵام سه‌فه‌ری ڕووحانی بۆ ئه‌و وڵاته هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌رکرانی دیپلۆماتێکی ئێران (ئه‌سه‌دوڵڵا ئه‌سه‌دی) که به تاوانی یارمه‌تیدانی ژن و مێردێکی تێرۆریست که هه‌وڵی دانانه‌وه‌ی بۆمب له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مجاهیدینیان دابوو، گیراوه.
کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتریش هه‌ر له وڵاتی ئوتریش و هه‌ر له‌و مانگه‌دا دیپلۆماته‌کانی به تاوانی “تێرۆری کورده‌کان” (دوکتور قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر و فازیل ڕه‌سووڵ) ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌وکاتی ئوتریش له پێناو به‌ره‌ژوه‌ندیی ئابووریدا چاوی له ڕاستییه‌کاندا نووقاند و دیپلۆمات تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی نارده‌وه تاران.
ده‌وڵه‌تی ڕوحانی له ئێستادا هه‌موو تواناکانی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆوه‌ی بتوانێ خۆی له‌و ته‌نگانه‌یه ڕزگار بکا.