كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه زه‌ڕاتخانه‌ی چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند بكا و خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌پێدانی چه‌كی ناوكییه.
له نوێترین ڕاپۆرتی ده‌زگای ئیتلاعاتی باواریای ئاڵمان، كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه له ڕێگه‌ی ناقانوونییه‌وه زه‌ڕاتخانه‌ی چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند بكا و خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌پێدانی چه‌كی ناوكی، میكڕۆبی و شیماییه.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی جرزالم پۆست چاپی ئیسرائیل ده‌نووسێ: “كۆماری ئیسلامیی ئێران، كوره‌ی باكوور، سووریه و پاكستان له هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی چه‌كی ناوكی دان.”
كۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵی ڕابردوو هه‌وڵی زۆری دا كه له شیركه‌تێكی ئاڵمان ماده‌ی خاو و تێكنۆلۆژیی پێویست به به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ بكرێ به‌ڵام ئه‌و شیركه‌ته نه‌ته‌نیا پێی نه‌فرۆشت به‌ڵكوو لێی له قاویش دا.
شایانی باسه تا ئێستا ئه‌نگێلا مێركێل سه‌باره‌ت به زانیاریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی وڵاته‌كه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له خۆی نیشان نه‌داوه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ پشتیوانی له به‌رجام ده‌كا.