کۆمیسیۆنی په‌روه‌رده (ئاموزش)ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و چالاکییه ئاموزشییانهی له وه‌رزی هاویندا به‌ڕێوه‌یان ده‌با، له دوایین رۆژه‌کانی مانگی ژوئه‌نی ٢٠١٨‌دا خولی یه‌که‌می زنجیره کێبه‌رکێی زانیاریی گشتیی بۆ پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له ئۆرگانه جۆربه‌جۆره‌کان به‌ڕێوه برد.
له‌و کێبه‌رکێیه‌دا که به سه‌رپه‌رستیی به‌رپرسی کۆمیسیۆنی ئاموزش و له‌ژێر چاوه‌دێریی لیژنه‌ی داوه‌ریی کێبه‌رکێ و به‌رێوه‌بردنی هاوڕێ حه‌سه‌ن شێخانی ئه‌نجام درا، دوازده تیمی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به ئۆرگانه جۆربه‌جۆره‌کانی حیزب بۆ وڵامدانه‌وه‌ی پرسیار له بواره جۆربه‌جۆره‌کانی زانیاریی گشتیدا کێبه‌رکێیان کرد.
تیمه‌کانی پێشمه‌رگه بریتی بوون له ناوه‌ندی ١، ته‌شکیلات، ناوه‌ندی ٢، هێزی پارێزگاری، ناوه‌ندی ٣، کۆمیته‌ی ئه‌منیه‌ت، کوردکاناڵ ١، یه‌كێتیی لاوان، یه‌کێتیی ژنان، کوردکاناڵ ٢، چاپه‌مه‌نی، کۆمیسیۆنی ماڵی، کۆمیسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵپارێزی. ئه‌و بوارانه‌ش که پرسیاره‌كانی لێ هه‌ڵقووڵابوو بریتی بوون له مێژووی حیزبی دێموکڕات، مێژووی کورد، مێژووی ئێران و جیهان، جوغرافیا، زانیاریی سیاسی، ئه‌ده‌بیات، هونه‌ر، وه‌رزش، جۆراوجۆر.
له ئاکامی ئه‌و کێبه‌رکێیه‌دا و راگه‌یاندنی ئیمتیازی هه‌ر کام له تیمه‌کان دوو تیم چوونه فیناڵی کێبه‌رکێیه‌که. سه‌ره‌نجام تیمی هاوڕێیانی چاپه‌مه‌نیی حیزب به یه‌که‌می ئه‌و کێبه‌رکێیه ده‌رچوو که له‌لایه‌ن د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێر و به‌رپرسی کۆمیسیۆنی ئامووزشهوه خه‌ڵات کران.