هەواڵدەریی دەوڵەتیی ئێران ده‌ڵێ پتر له ٤٠٠ ئێرانی‌و ئەفغانیی دانیشتووی ئێران لە كاتی دەسپێكی شەڕە نێوخۆییەكانی سووریە که لە ڕیزی حكوومەتی ئەسەددا و بەدژی هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەم وڵاتە شەڕیان كردووەو كوژراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پشكی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی لەم ئامارە ٧٩ كەس بووە كە لە چوارچێوەی تیپی “فاتمیوون”دا بۆ شەڕ لەگەڵ دژبەرانی ئەسەد چووبوونە نێو خاكی سووریە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووش‌دا هەر نەبێ جه‌نازه‌ی ١٠ ئێرانی‌و ئەفغانی كە له‌م دواییانه‌دا لە سووریە كوژرابوون لە شارەكانی تاران، مەشهەد و تەورێز نێژراون.
بەم حاڵەش كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاندووە بە هیچ شێوەیەك هێزی نیزامی‌یان بۆ ئەم وڵاتە نەناردووە و تەنیا كارێك كە لە سووریە دەیكەن ڕاوێژپێدانو هاوفیکریی كاربەدەستانی ئەم وڵاتەیە، که‌چی نایشارنه‌وه که كۆمەڵێك لە فەرماندەكانی سپا‌و بەسیج لە نێو كوژراوهکاندا به‌رجاو ده‌که‌ون.
شایانی باسە ئێران لە سەرەتای شەڕی نێوخۆیی سووریە ئیدیعای دەكرد كە بەهیچ جۆر هێزە چهکدارهكانی خۆی بەڕێی سووریە نه‌کردوه، بەڵام لەم دواییانەدا كۆمەڵێكی بەرچاو لە ئەندامانی گرووپە نیزامییەكانی ئێران لە بسیجی و سپایی، لە ڕیزی هێزەكانی ئەسەددا بەدژی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە شەڕیان كردووەو لەم شەڕانەدا كوژراون. هه‌روه‌ها ١٦ گڕووپ و میلیشیا به نوێنه‌رایه‌تیی ئێران له سووریه شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران ده‌که‌ن.