لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەرەی ساڵرۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملووی نەمر، لە شاری تێکۆشەرپەروەری بۆکان ، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ تێکۆشەران و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان، بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بە دەستی تیرۆریستە بەناو دیپلۆماتەکانی کۆماری ئیسلامی، بە بڵاو کردنەوەی وێنەی دوکتور قاسملوو سەرلەنوێ، وێڕای مەحکووم کردنی رێژیمی تیرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ ڕێباز و ئامانجەکانی شەهید دوکتور قاسملووی ڕێبەر و، سەرجەم شەهیدانی کوردستان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.
ئەوشوێنانەی لە شاری بۆکان کە تێدا چالاکیی تەبلیغی کراوە، بریتین لە؛ پارکی ساحلی، مەنتەقه ی سەید شەکره پایگاه بسیج “کوثر” ، پایگاه بسیج “اسرا”، کۆڵانی مەکتەب قورئانی سپاه، خیابانی کارگر، کووچەی شەمیم ، مەیدان کوشتارگاه ،كۆڵانی شەوبۆ یەك و لە گەل چەند شوێنێکی دیکەی ئەو شارە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە لایەنگرانی بەئەمەگی ئەو حیزبە لە نێوخۆی وڵات، بە تایبەتی لە تێکۆشەران و چالاکانی دێموکرات لە شاری دێموکراتپەروەری بۆکان ، سڵاویان بۆ دەنێری و، سپاسیان دەکا.