هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ چالاكانی ئازاره‌بایجانیان كه پێشتر پێشینه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نییان هه‌بووه له شاره‌كانی ته‌ورێز، ئه‌رده‌وێل، تاران و ئه‌هه‌ر ده‌سبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “ئارازنیوز” هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم ١٣ كه‌سیان به ناوه‌كانی سه‌عید سادقیفه‌ر، عه‌لی واسقی، عه‌سگه‌ر ئه‌كبه‌رزاده، عه‌باس لێسانی، موڕته‌زا محه‌ممه‌دی، ئیبراهیم نووری، ڕه‌حیم غوڵامی، جه‌عفه‌ر ڕۆسته‌می، و مێهدی هوشمه‌ند له شاری ئه‌رده‌بیل و ڕه‌حیم ساسانی له ته‌ورێز، محه‌ممه‌د عه‌بدولی له بوستان ئاباد، ئیبراهیم نووری‌یش له شاری تاران و موڕته‌زا محه‌ممه‌دیش له شاری ئه‌هه‌ر به تۆمه‌تی بانگه‌شه بۆ په‌یوه‌ست بوونی خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان به كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندانی سه‌راسه‌ری ده‌سبه‌سه‌ر كردووه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه چاره‌نووسیان ناڕوونه.
هه‌ندێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نیی ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم بۆ پێش‌گرتن به ڕاپه‌ڕینی گشتی و پەیوه‌ستبوون به ناڕه‌زایه‌تیی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌سبه‌سه‌ر كردووه كه خه‌ڵك بترسێن.