ڕاوێژكاری یاسایی سه‌رکۆماری ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی ساڵێك زیاتر تێناپه‌ڕێنێ ڕێژێمی ئێران دەڕووخێ.
رۆدی جۆلیانی، راوێژکاری یاسایی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، له وتووێژێكدا ڕایگه‌یاند: “کاتی ئەوە هاتووە لەگەڵ خەڵکی ئێران و جیهان ڕاستگۆ بین، کە ڕێژیمی ئێران دەبێ بڕووخێ و، ئێران بۆ خەڵک بگەڕێتەوە و، لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک تێکیەوەدەپێچین”.
رۆدی جۆلیانی، لە کۆنگرەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ ئۆپۆزیسیۆنی ئێران گوتی: “سەرکوت‌کردن و توندوتیژیی لەدژی خۆپێشاندەرانی ئێران و، بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان، نیشانەی ئەوەیە کە ئازادی نیزیکە، بێگومان هەر دەبێ ئەم رێژێمە بڕووخێ”.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی: “خەریکبوو ئەم ڕووخانە لە ساڵی 2009 ڕوو بدا، بەڵام حکوومەتی ئەو کاتی ئەمریکا، پاڵپشتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی نەکرد، بەڵام دەوڵەتی ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پاڵپشتی خۆپێشاندەرانی ئێران دەکا و لە نزیکەوە ئاگای لە هەموو ڕووداوەکانە”.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا مایك پۆمپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ده‌ڵێ، كاتی ئه‌وه هاتووه كه دوو ڕێژیمی ئێران و سووریه بڕووخێندرێن و، ده‌سه‌ڵات بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێندرێته‌وه.