پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دێموكراتی كوردستان به هۆی پیری و نه‌خۆشی ماڵاوایی له ژیان و هاوڕێیانی كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان كاتژمێر شه‌وی ٨ی پووشپه‌ڕ، مام برایم په‌یره‌وان به هۆی پیری‌و نه‌خۆشیی دڵ کۆچی دوایی کرد‌و ماڵاوایی یه‌كجاریی له حیزب و گه‌له‌كه‌ی كرد.
مام برایم ساڵی ١٣٢٤ له ئاوایی بێشاسپی شاری سه‌رده‌شت له دایك بوو، ساڵی ١٣٤٦ پێوه‌ندیی به حیزبه‌وه گرت‌و ساڵی ٥٨ به ڕه‌سمی بۆته پێشمه‌رگه. ئەو به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك كار‌و تێكۆشانی كردوه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌كانی حیزبەکەی به‌ڕێوه بردووه.
مام برایمی خوالێخۆشبوو پێشمهرهیهكی دلسۆز، به بیروباوه‌ڕ تا بڵێی حیزبی بوو.
ئەو له كومیته‌ی شارستانی سهردهشتو هێزی پارێزگای خزمەتی حیزب‌و نەتەوەکەی دەکردو به هۆی دڵسۆزییەوە چەند جارێکیش تەشویق کراوە.
له کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی مام برایمدا که به به‌شداریی سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، جێگری سکرتیری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له وتارێکی کورت‌دا خزمه‌ت و تێکۆشانی ده‌یان ساڵه‌ی مام برایمی به‌رز نرخاند.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستانیش به بۆنه‌ی كۆچی دوایی مام برایم په‌یره‌وان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو هاوڕێیانی دهكاو خۆی به شهریكە خه‌میان ده‌زانێ.