به‌ڕێز لێژنه‌ی ڕێوره‌سمی یادی 25 ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی شیوعیی کوردستان!
له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی و تێکۆشه‌ڕانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه به بۆنه‌ی 25 ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی شیوعیی کوردستان پیرۆزبایی ده‌ڵێین به ڕێبه‌رایه‌تی و یه‌ک به یه‌کی ئه‌ندامانی حیزبی شیوعیی کوردستان. ئه‌م بۆنه‌یه هاوکاته له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی هاوڕێ عه‌زیز محه‌ممه‌د، سه‌رکرده‌ی دیاری حیزبی شیوعی و که‌سایه‌تیی خۆشه‌ویست و به‌ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد له هه‌رێمی کوردستان که هاوکات خه‌مخۆر و هاوڕێیه‌کی نیزیک و دڵسۆزی حیزبه‌که‌مان، حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. یادی به‌ڕێزیان به‌خێر و ڕووحی شاد بێ.
یادی 25 ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی شیوعیی کوردستان له کاتێک دایه که ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به هه‌لومه‌رجێکی زۆر دژوار و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ. له‌و بارودۆخه‌دا ناوچه‌که به ته‌واوی ئاڵۆزه و په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندی له عێڕاقیش له پێناوی ده‌سته‌به‌ری مافه سیاسی و ئیداری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردستاندا نیه و به ئاراسته‌ی دڵخوازدا ناڕواته پێش. به داخه‌وه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا و له هه‌رێمی کوردستاندا وه‌زعی خراپی ئابووری به‌هۆی فشاری سیاسی و ئابووریی حکومه‌تی ناوه‌ندی؛ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی ناخۆشتر کردوه و په‌یوه‌ندیی حیزبه‌کانی نێو هه‌رێمی کوردستانیش به‌گشتی جێگای په‌سه‌ند و ڕه‌زامه‌ندی نیه. نایه‌کڕیزی و ناته‌بایی حیزبه‌کان خه‌ڵكی کوردستانی نیگه‌ران کردوه، به جۆرێک خه‌ڵک به‌گشتی له حیزبه‌کان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین زۆر تووڕه‌ن، لانی که‌م ڕه‌خنه‌یان زۆره؛ بۆیه له‌سه‌ر حیزبی شیوعی کوردستانه به پێی ئه‌و مێژوویه له خه‌بات و تێکۆشان که هه‌یه‌تی شوێندانه‌ر بێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی باشترین چاره‌سه‌ر بۆ نه‌هێشتنی کێشه و ئارێشه‌کان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه و عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا.
جارێکی دیکه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبه خه‌باتکار و تێکۆشه‌ره‌که‌تان، پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێین و سه‌رکه‌وتنتان بۆ به ئاوات ده‌خوازین.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
28/6/2018