ڕۆژی شه‌ممه، 9ی پوشپه‌ر له‌سه‌ر بانگهێشتی حیزبی شیوعیی کوردستان شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی د. ئاسۆ حه‌سه‌نزاده، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب له ڕێوڕه‌سمی 25 ساڵه‌ی دامه‌زرانی ئه‌م حیزبه‌دا به‌شدار بوون.
له په‌راوێزی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا که هاوکات بۆ یاد و بیروه‌ریی مامۆستا عه‌زیز محه‌ممه‌د، که‌سایه‌تیی سیاسی و نیشتمانپه‌روه‌ری کورد و سکرتێری پێشووی ئه‌م حیزبه ته‌رخان کرابوو، شاندی حیزب توانی چاویان به کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی سیاسی و حیزبی و حکومیی هه‌رێمی کوردستان بکه‌وێ.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا چه‌ند که‌س له به‌رپرسانی حیزبی شیوعیی کوردستان له‌باره‌ی مێژووی خه‌بات و تێکۆشانی چینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی و جێگه و پێگه‌ی حیزبی شیوعی له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا، به تایبه‌ت ڕۆڵی سه‌رکردایه‌تیی مامۆستا عه‌زیز محه‌ممه‌د له چه‌ندوچۆنیی ئاراسته‌کردنی سیاسه‌ت و ڕوانگه‌کانی حیزبی شیوعی و لێکنیزیکترکردنهوهی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی باشوری کوردستاندا، وتاریان پێشکه‌ش کرد. دواتر فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی مامۆستا عه‌زیز محه‌ممه‌د پیشان درا و ناوی ئه‌م لایه‌نانه خوێندرانه‌وه که په‌یامیان بۆ ئه‌م یاده ناردبوو.
شایانی باسه ئیبراهیم زێوه‌یی و ڕه‌حمان پیرۆتی، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب له‌و سه‌ردانه‌دا هاوڕێیه‌تی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبیان کردبوو.