یه‌كێك له نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ده‌ڵێ: له چاو ساڵی 1395 زیاتر له 70 هه‌زار به‌ندكراو به ڕێژه‌ی زیندانیانی ئێرانه‌وه زیاد بووه ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئاماره‌كانی ئێران له‌و بواره‌وه ڕوونیش نیه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، یه‌حیا كه‌ماڵی‌پوور، نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی جیرۆفت و عه‌نبه‌رئاباد و ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆمیسیۆنی قه‌زایی و حقووقیی مه‌جلیس، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌ندكراوانی ئێران له هه‌موو زیندانه‌كانی ئێران گوتی: به پێی قسه‌كانی وه‌زیری دادگوسته‌ری له ساڵی 1395 نیزیك به 418 هه‌زار كه‌س له ئاستی ئێران به‌ند كراون به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه له ساڵی 1396 بۆ 490 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه. كه‌ماڵی‌پوور ئه‌وه‌شی گوت كه زیندانه‌كان هیچ ڕۆڵێیان نیه كه تاوانبار بۆ جارێكی دیكه تاوانه‌كه‌ی دووباره نه‌كاته‌وه و هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كاندا دانانێ.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌ندكراوان له زیندانه جیاجیاكانی ئێران‌دا وه‌ك یه‌ك نیه.
ده‌سبه‌سه‌ركرانی خه‌ڵك و زیندانی كردن زۆر له‌و ڕێژه‌یه زیاتره كه وه‌زیری دادگوسته‌ری ئاماژه‌ی پێكردووه و ئەو نوێنەرە ناڕاسته‌وخۆ گوتی: سیستمی ئامارگیریی له زۆربه‌ی به‌ش و داموده‌زگاكانی ئێران گیروگرفتی هه‌یه، ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار داوامان له كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی كرد كه ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی تووشبووانی ماده‌ی هۆشبه‌رمان پێ بدا، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ر باسیان نه‌كردووه‌ته‌وه و ، ده‌بێ ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی ئێعدام، به‌ندكراوان له هه‌موو بواره‌كان، منداڵانی كار و هه‌موو دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به ڕوونی بڵاوبكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه باشتر بتوانین هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رییان هه‌ڵبێنینه‌وه.
ناوبراو له كۆتاییدا ده‌ڵێ: “به‌داخه‌وه زیندانه‌كان، ناوه‌ندێك بۆ چاكسازی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بۆ نێو كۆمه‌ڵگه نیه، به‌ڵكوو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه نێو زیندانه‌كان خراپتر له پێشوو ده‌بن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه له سزادان له ئیسلام، پێش‌گرتن به تاوان و، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه بۆ كۆمه‌ڵگایه، به‌ڵام به‌ندكراوان له زیندان فێری ڕێگاكانی دیكه‌ی تاوان ده‌بن و، زۆربه‌یان بۆ جاری دووهه‌م به تاوانی جیاوازتر ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێنه‌وه، ئه‌وه ش نیشانەی ئه‌وه‌یه، كه زیندان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌ندكراوان نیه.