كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیزن نادا كه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگری پاسپۆرتی دووهه‌م بن به‌ڵام بۆ كاربه‌ده‌ستانی خۆی و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته پێوه‌ندیداره‌كانیان به نهێنی كه‌ڵكیان له پاسپۆرتی وڵاتی كومۆر له ئه‌فریقا كردووه.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز باس له پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پاسپۆرت ده‌كا كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ران و كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له وڵاتی كومۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا كڕدراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ده‌وڵه‌تی كومۆر له مانگی جۆزه‌ردانی ڕابردوو به بێده‌نگی كۆمه‌ڵێك له‌و پاسپۆرتانه كه به وڵاتانی بیانی فرۆشترابوون پووچه‌ڵ كرده‌وه. بێ ئه‌وه‌ی كه ورده‌كاری یان ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و پاسپۆرتانه بدا ڕایگه‌یاند هه‌ڵه بووه و نابێ بمێنن.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه 155 پاسپۆرت له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه پووچه‌ڵ كرانه‌وه كه 100 دانه‌یان به كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران درابوو. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه هه‌ڵگرتنی دوو پاسپۆرت بۆ هه‌موو ئێرانییه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و سزای یاسایی هه‌یه.
ئه‌و پاسپۆرتانه به كه‌سانێكی وه‌ك سه‌رۆكی شیركه‌تی نه‌وت و گاز، شیركه‌تی ئه‌رز و كانزا به نرخه‌كان و هه‌روه‌ها سه‌رۆكانی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی به مه‌به‌ستی ده‌ورلێدانی گه‌مارۆكان درابوون كه ئه‌و وڵاته ئاشكرای كردوون.
دیپلۆمات و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی وڵاتی كومۆر و هه‌روه‌ها ڕۆژاوا له‌وه نیگه‌رانن كه هه‌ندێك له كاربه‌ده‌ستانی ئێران ئه‌و پاسپۆرتانه به مه‌به‌ستی ده‌ور لێدانی گه‌مارۆكانی ئه‌و دواییانه‌ی ئه‌مریكا دژی ئێران به كار بێنن و ،ئه‌و وڵاته تووشی گیروگرفت بكه‌ن.
پاسپۆرته‌كانی كومۆر پێویستی به ویزا و سه‌فه‌ر بۆ به‌شێك له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و ئاسیای ڕۆژهه‌ڵاتی دوور نیه و، ئیزن به‌و ئێرانیانه ده‌دا كه له بانكه بیانییه‌كان حیسابی بانكی بكه‌نه‌وه و، شیركه‌ته‌كانی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته تۆمار بكه‌ن.
شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی ئێران به ڕه‌سمی ئیزن نادا كه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگری دوو پاسپۆرت بن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران به نهێنی ئیزنی داوه كه كۆمه‌ڵێك له كاربه‌ده‌ستانی ئابووری، پاسپۆرتی دووهه‌م بكڕن و، له سه‌فه‌ره نهێنییه‌كانیاندا بازرگانی بكه‌ن.
ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له خۆی نیشان نه‌داوه.