رۆژی یه‌ک شه‌ممه ٧ ی پووشپه‌ری ٩٤ ( ٢٨ ی ژوئه‌نی ٢٠١٥ ) هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێکهاتوو له هاورێیان : قادر وریا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و ئیبراهیم زێوه‌یی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی ٣ ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له شاری هه‌ولێری کرد و له لایه‌ن شاندێکی مه‌ڵبه‌نده‌وه به سه‌رپه‌رستی رزگار علی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (٣) ی رێکخستنی هه‌ولێره‌وه پێشوازییان لێ کرا.
بابه‌تی سه‌ره‌تایی دانیشتنه‌که به ئاوڕدانه‌وه یه‌ک له پێوه‌ندییه له‌مێژینه‌کانی نێوان حیزبی دێمۆکرات و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌ستی پێ کرد و دواتریش هێندێک بابه‌ت و ته‌وه‌ری جۆراوجۆری پێوه‌ندیدار به پرسی کورد له ئاستی ناوچه و ووڵاتانی دراوسێی کوردستان هاتنه به‌ر باس و دوو لایه‌ن پێکه‌وه ئاڵوگۆری بیرورایان له سه‌ر کردن . له کۆتایی دانیشتنه‌که دا وێرای پێداگری له سه‌ر را‌گرتن و پته‌وترکردنی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەروەها هاوکاری و هاوخه‌باتیی مێژوویی نێوان هه‌رێمی کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک خاڵێکی ئه‌رێنی و پرشنگدار نرخێندراو به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری سیاسی و روداوه خێراکانی ناوچه‌که ، هه‌ر دوو لا له سه‌ر ئه‌و ئه‌سله هاونه‌زه‌ر بوون که به بێ ده‌ستوه‌ردان له کاری یهکتردهرکی هه‌لومه‌رج و بارودۆخی ناوچه‌که و یه‌کتر بکه‌ن .