رێکەوتی ٢٨ی جونی ٢٠١٨ هەیئەتێکی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان شەهێن زاد ئەحمەدی بەرپرسی کۆمیتەی ژنان لە دەرەوەی وڵات و خاتوو پەروین شکوری بەرپرسی یەکیەتی ژنان لەوڵاتی سویس و ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری دەرەوەی وڵات و خاتوو نیلوفەر مەحمەدزادە ئەندامی یەکیەتی ژنان لەوڵاتی سویس بەشداری کۆبونەوەی شورای ئەنترناسیونالی ژنان بوون.
کۆبۆنەوەکە سەرەتا لەلایەن ئوفا هاجی سکرتێری ژنان لەژێر دروشمی حەقی بەرانبەر و گرینگی ئەو رێکخراوەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی دەستی پێکرد، بەرێزیان بەتیشك خستنە سەر خالە بەهێزو لاوازەکانی و هەروەها کەند و کۆسپەکانی سەر رێگای ژنان بۆ گەیشتن بە داخوازیەکانیان هیوا و هومێدی بە بەشدار بووان بەخشی کە تا سالی ٢٠٣٠ دەگەین بە بەرابەری لەهەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی.
بەشێکی تر کۆبونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ بەرێز لویس ئەیالا سکرتێری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست کە بەرێزیشیان بەتیشك خستنە سەر گرینگی رۆلی پیاو و پشتگیریان لە بەئامانج گەیاندنی خواستی ژنان و هێنانەوەی چەند نموونەیەك لەسەرکەوتنەکانی ژنان لە بوارە جۆراو جۆرەکاندا و پشتیوانی و لەتەنیشت بوونی ژنانی بۆ بەئامانج گەیاندنی داخوازیەکانیان پێداگری کردەوە.
جێگای ئاماژەیە کە هەیئەتی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لەو کۆبونەوەیەدا دیدار تازەکردنەوەو چاوپێکەوتنیان لەگەل بەشێکی بەرچاو لەبەشدار بووان کرد.