رۆژی یه‌کشه‌ممه ٢١ی ژووئه‌ن له سووریه ڕایگه‌یاندرا که رێکخراوی داعش له سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی خه‌لافه‌تی خۆی تا ئێستا، زیاتر له ٣ هه‌زار که‌سیان ئیعدام کردوه. گرووپی تیرۆریستی داعش به گشتی ٣٠٢١ ئیعدامی تۆمار کردوه که ١٧٨٧ که‌سیان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بوون. هه‌روه‌ها ئه‌و رێکخراوه ١٤ منداڵی که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بوون، ئیعدام کردوه.
به‌پێی ئامارێک که له لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بلاو کراوه‌ته‌وه، زیاتر له 25 هه‌زار جیهادیی بیانی له زیاتر له ١٠٠ وڵاتی جیهان سه‌فه‌ریان بۆ ناوچه‌کانی سووریه و عێراق کردوه. پۆلیسی یه‌کیه‌تی ئوروپا ده‌یهه‌وێ پێش به پرۆپاگه‌نده‌ی داعش له‌رێگه‌ی تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییەکانی وه‌ک فه‌یس بووک و توویتر بگرێ. پۆلیسی یه‌کیه‌تی ئورووپا ده‌یهه‌وێ به ده‌ستنیشانکردنی ئه‌کاونتی ئه‌ندام و ڵایه‌نگرانی داعش، پێش به چالاکیی ئه‌وان له نێو تۆره کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان بگرێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه گرووپگهڵی تیرۆریستی له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان رۆژانه هه‌زاران هه‌واڵی کۆرت بۆ گه‌نجانی وڵاتانی ئوروپایی ده‌نێرن. له‌و هه‌واڵانه‌دا داوا له پیاوانی ئوروپایی ده‌کرێ تێکه‌ل به ریزه‌کانی داعش له سووریه و عێراق بن و ژنانیش هان ده‌ده‌ن تا ببن به هاوسه‌ری ئه‌ندامانی داعش.