• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕاپۆرتی رۆژی دووهەم و کۆتایی کاروباری کۆبوونەوەی شوورای ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/06/28
جۆری بابەت: جیهان, هەواڵی حیزبی

سەر لە بەیانیی ڕۆژی ٢٧ی جونی ٢٠١٨ لە دووهەم ڕۆژی کۆبوونەوەی شوورای ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست دا، نوێنەرانی حیزبەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی شووڕای ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست لەژنێڤ( حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) بۆ تاوتوێکردنی پرس و بابەتەکانی پێوەندیدار بە پرسی کورد لەم کۆبوونەوەیەی شوورا دا، کۆ بوونەوە. یەک لەو بابەتانە داوای چالاککردنەوەی “کۆمیتەی پرسی کورد” بوو. ئەو کۆمیتەیە پێشتر وەک کۆمیتەیەکی سەر بە ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست پێک هاتبوو بەڵام چەند ساڵێک بوو، چالاک نەمابوو. هەموو لایەنە کوردییەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی شووڕا، لە دانیشتنی خۆیان دا پێداگرییان لە سەر داوای چالاکبوونەوەی ئەو کۆمیتەی (SI) کرد و بریاریان دا کە ئەم داواکارییە یەکگرتوانە و بە هاودەنگی بخەنە بەر نەزەری سەرۆك و سکرتێری ئێس ئای(SI) . هەر لەم کۆبوونەوەیە دا ڕاوسەرنجی لایەنەکان لە بارەی پێشنووسی بڕیارنامەی کۆبوونەوەی ئەمجاری شووڕا لە پێوەندی لە گەڵ پرسی کورد لە بەشەجۆراوجۆرەکانی کوردستان دا وەرگیرا و دەقەکەی پێ دەوڵەمەند کرا. هەر وەها هەیئەتەکانی چوار لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شدار لەم کۆبوونەوەیە بە هاوبەشی و بە ناوی هەر چوار لایەنەوە پێشنووسی دەقێکیان بۆ پەسندکران لە لایەن کۆبوونەوەی شووڕای(SI) ئامادە کردکە تێی دا پشتیوانی ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست لە کەمپەین و چالاکییەکان بە مەبەستی ڕاگرتن و هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی لاوی بەندکراوی کورد ڕامین حوسێن پەناهیی تێدا هاتبوو.
هەر لە دەسپێکی کاروباری دووهەم ڕۆژی کاروباری کۆبوونەوەی شوورا دا، دەستەیەک لە نوێنەرانی لایەنە کوردییەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی ئەمجاری شووڕای (SI)چاویان بە بەڕێز لوییس ئەیالا سکرتێری گشتی کەوت و داواکانی خۆیانیان لە گەڵ باس کرد کە بەڕێز سکرتێری گشتی وێڕای ڕەزامەندی دەربڕین لە گەڵ چالاککردنەوەی کۆمیتەی پرسی کورد وخستنە ڕووی پێشنیاری سەرۆکایەتیی (SI) بۆ شوێن و چۆنیەتیی جێبەجێکردنی ئەم داوایە، بەڵێنی دا لە ڕەوتی کاروباری دووهەم ڕۆژیش دا بایەخی پێویست بە پرسی کورد و داوا و چاوەڕوانیی لایەنە کوردییەکان بدا و بیانخاتە بەر ڕای بەشدارانی کۆبوونەوە.
لەدانیشتنەکانی دووهەم ڕۆژی کۆبوونەوەی(SI) دا، چەند تەوەر و بابەتی گرنگ خرانە ڕوو. یەک لەوان راپۆرتی کاروباریی ماڵیی ئەنترناسیۆناڵی سۆسیالیست و هەقی ئەندامەتیی ئەندامان وەک سەرچاوەیەکی سەرەکیی داهاتی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە کرا. لەم بارەیەوە بە ڕێزەوە ناوی ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی ئەندامی (SI) هات کە بە ڕێکوپێکی هەقی ئەندامەتیی ساڵانەیان داوە و ئەو لایەنانەش کە لەمبارەیەوە ڕەخنەیان لە سەر بوو، بەرعۆدە کران کە هەر چی زووتر هەقی ئەندامەتیی ساڵانەی خۆیان بدەن. لە بڕگەیەکی دیکەی کارو باری ڕۆژی دووهەمدا داواکاریی چەندین حیزب و ڕێکخراو لە شوێنە جیاوازەکانی جێهان بۆ ئەندامەتی لە (SI) و هەر وەها بەرزبوونەوەی جێگە و پێگەیان لەو ڕێکخراوە جیهانییە دا خرایە ڕوو و دەنگیان بۆ وەرگیرا.
لە درێژەی کاروباری ڕۆژی دووهەم دا، کۆچکردن و پەنابەری وەک کێشە و دیاردەیەکی گرنگی دنیای ئەمڕۆ، هاتە بەرباس. زۆر لە حیزب و ڕێکخراوەکانی ئەندامی ئەنترناسیۆناڵ لە بەشە جۆراوجۆرەکانی جیهان ڕاو بۆچوونی خۆیان و هەر وەها پێشنیاری خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ ئەو دیاردەیە، خستە ڕوو کە باشکردنی هەلومەرجی سیاسی و ئابووریی وڵاتان و گرنگیدان بە ماف و ئازادییەکان، ئەمنیەت و خۆشبژیویی هەر وڵاتێک ، و ڕۆڵی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لەو راستایە دا لە نێوەرۆکی باسەکانیان دا سەرنجی ڕادەکیشا.
لە دوابەشی کاری ڕۆژی دووهەم دا چەندین بڕیارنامە و ڕاسپاردە لە بارەی پرس و بابەتە گرنگەکانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهان کە پێشتر دەقەکانیان وەک پێشنووس خرابووە بەر دەستی هەیئەتەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی شووڕای ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست، خرانە بەر دەنگی بەشداران و پەسند کران. یەکێک لە بڕیارنامەکان لە بارەی پرسی کوردلە ئێران،عێراق، تورکیە وسووریە بوو کە تێیدا ئەنترناسیۆناڵی سۆسیالیست وێڕای ئاماژە بەنوێترین ڕووداو و ئاڵوگۆرەکان لە هەر کام لەو بەشانەی کوردستان، پشتیوانیی خۆی لە خەباتی کوردەکان بۆ مافە رەواکانیان دووپات کردبۆوە. هەر لەو بەشەش‌دا سکرتێری گشتیی ئەنترناسیۆناڵ بەڕێز لووییس ئەیالا، داواکاریی چوار حیزبی کوردستانی ئێران لە بارەی پشتیوانیی ئەنترناسیۆناڵ لە هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی رامین حوسێن پەناهیی خستە بەر سەرنجی ئامادەبوان کە لە گەڵ پێشوازیی بەشدارانی کۆبوونەوە بەرەوڕوو بوو.
جێگای ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەل بەشێکی بەرچاو لە هەیئەت و نوێنەران و بەرپرسانی بەشدار بوو لە کۆبونەوەی ئیس ئای دا دیداریان نوێ کردەوە.

نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست
٢٨
ی ژوئەنی ٢٠١٨

 

 

1 لە 22
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

10.

11.

12.

13.

14.

15.

16.

17.

18.

19.

20.

21.

22.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist