لەشکرکێشیی هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم بۆ سەر کوردستان
ناوەندە ئەمنییەکان ڕێژیم، هێزیکی زۆریان ڕەوانەی کوردستان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان کردوە.
بە پێی هەواڵی “کورد سایبێری”، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێزێکی زۆری لە سپا و هێزە سەرکوتکەرەکانی دیکەی خۆی ڕەوانەی کوردستان و بەتایبەت شار‌و ناوچە سنوورییەکان کردوە.
ئەم هێزە سەرکوتکەرانە، کە تەیار بە چەکی جۆراوجۆری قورس و نیوە قورسن، بە مەبەستی زیاتر میلیتاریزەکردنی کوردستان و چاوترسێنکردنی خەڵکی کوردستان ڕەوانەی ئەم سنوورانە کراون.
ئەو سەرچاوە ئاشکرای کرد کە ئەو هێزانە گوشاریان بۆ خەڵکی ناوچە سنوورییەکان، بەتایبەت وەرزێران و مەڕدارانی سەرسنوور هێناوە کە دەبێ بەشێک لە شوێنی ژیان و گوزەرانی خۆیان چۆڵ بکەن.
هەر لەم پێوەندییەدا “ناوەندی کورد سایبێری” ڕایگەیاند کە لە بەشێک لە ئاواییەکانی سەر بە دوو شاری شنۆ و پیرانشار، ئەم هێزانە خەڵکیان ناچار کردوە کە لە بەر دەرگا و کۆڵانەکانیان کامێرای داخراو (دوربین مداربستە) دابنێن کە زیاتر مەبەستیان کۆنترۆڵکردنی جموجۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و، چالاکانی سەر بە رێکخستنە نهێنییەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
پێشتر “کوردستان وکورد” بڵاوی کردبۆوە کە سپای پاسداران و ناوه‌نده ئه‌منییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وناوچه به ڕه‌زامه‌ندییه‌وه ڕێگا به دامه‌زراندنی کامێرای داخراو بده‌ن، له پیلانێکی قیزه‌ون، به‌کرێگیراوانی خۆی ڕاسپاردوه که شه‌وان، مه‌ڕو ماڵات بدزن و، هه‌روه‌ها له سه‌ر بان و بن دیوار به خۆلێ‌مات کردن، به‌بنه هۆی تێکدانی ئاسایشی ژیانی خه‌ڵک ، هه‌تا ئه‌و خه‌ڵکه بۆ خۆیان داوا بکه‌ن که ناوه‌نده ئه‌منییه‌کان کامێرایان بۆ نه‌سب بکه‌ن و، ڕاشیانگه‌یاندوه که هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک بیهه‌وێ، به خۆڕایی کامێرایان بۆ داده‌نن.
هەروەها “کورد سایبێری” وێڕای گەیاندنی ئەم زانیارییانە، داوا لە سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات، کە وێڕای دەرککردن بە پیلانی هێزە ئەمنیەتی و سەرکوتکەرەکانی رێژیم، هەر هەواڵ و زانیارییەکیان لە پێوەندی لە گەڵ هاتنی ئەم هێزە و جمووجۆڵەکانیان دەست دەکەوێ، بۆ ناوەندی “کورد سایبێری” بنێرن.