دوینێ 4ی پووشپەڕ لە بناری قەندیل لە گۆڕتێ سوێ، هیزە چەکدارەکانی ڕێژیم تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووەو لە ئاکامدا کوژارو و بریندارێکی لێکەوتەوە.
بە پێی ڕاپۆڕتێک کە بە “کوردستان و کورد”، ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە کۆلبەرێک بە ناوی شوانە مەحموودزادە، کوڕی سۆفی عومەر، خەڵکی شیناوێی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەستداوە و کۆڵبەڕێکیش بە ناوی ناسر عەبدوولی دانیشتووی کۆنەخانێ بە سەختی بریندار بووە.











