بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان و کورد رۆژی یەکشەممە ٧ی پووشپەر لە شاری سەردەشت لە ساڵیادی کیمیابارانی ئەم شارەدا، رێوڕەسمێک بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئەم شارە بەرێوە چوو.
لە پەراوێزی ئەو یادکردنەوەیەشدا بە هیمەتی ژینگەپارێزانی رۆژهەڵاتی، ١١٨نەمامی دار بەروو بە یادی ١١٨ شەهیدی ئەو بۆردومانە شیمیاییە لە دەوروبەری شاری سەردەشت چاندرا. ههروهها له رۆژی 7ی پووشپهر خهڵک بۆ رێزلێنان و بهزڕاگرتنی یادی قوربانیانی ئهم جینایهته، دوکان وبازاریان داخست. جێی وەبیرهێنانەوەیە کە شاری سەردەشت ، ٢٨ساڵ لەمەوبەر لەشەری ئیران وعیراق لە لایەن حکومەتی بەعسەوە کیمیا باران کرا. جێی ئاماژەیە تا ئێستاش بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی رێگەیان نەداوە که ئەم کارەساتە وەکوو ژینۆسایدێکی مرۆیی بەجیهانی بکرێت.