به‌ڕێوه‌به‌ری نێوخۆیی كۆگای بازرگانیی بانتا ئاویه‌ر له شاری سنه گوتی: كرێكارانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه نیزیك به یه‌ك میلیۆن و نیو قه‌رزیان هه‌یه كه هه‌موو مانگێ لێیان گێردراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پڕۆژه‌ی بیناسازیی بازرگانیی بانتا ئه‌ویه‌ر له سنه به هۆی پێنه‌دانی هه‌موو مووچه‌كه‌یان ناڕ‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
یه‌كێك له‌و كرێكارانه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ ڕایگه‌یاندووه كه له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردووه‌وه هه‌قده‌سته‌كانمان به ته‌واوی نه‌دراوه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ر به نیوه‌چڵی دراوه و ، ئێستاش وه‌ك قه‌رز كه‌وتووه‌ته‌سه‌ریان و، سه‌ره‌ڕای پێدانی قه‌ول و به‌ڵێنی له دانی پاشمانده‌ی ئه‌و مووچه‌یه خۆیان بوارده‌وه.
ئه‌و كرێكاره له درێژه‌دا ده‌ڵێ: “هه‌موو مانگێ له جیاتی مووچه‌كه‌مان پێ بدرێ پاره‌یان وه‌ك موساعه‌ده 200 بۆ 300 هه‌زار تمه‌نیان پێداوین و، ئه‌وی دیكه‌شیان لێگێڕاوینه‌ته‌وه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ پێمان ناده‌ن.”
له‌و پێوه‌ندییه‌دا، ئه‌یووب عه‌لیزاده، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانیی بانتا ئاویه‌ر گوتی: له ساڵی نوێیه‌وه تا ئێستا زیاتر له 3 مانگ ده‌بێ، سه‌رجه‌م نیزیك به 1 میلیۆن و 200 هه‌زار تمه‌نیان به‌و كرێكارانه داوه و ئه‌وی دیكه‌شی ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ: كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته ڕۆژكارن و هه‌موو ڕۆژه‌كانی مانگ كاریان نه‌كردووه و ئه‌وانه له‌وانه‌یه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ته‌نیا 17 بۆ 18 ڕۆژ كاریان كردبێ و هه‌قده‌ستی ڕۆژانه‌یان ته‌نیا 60 هه‌زار تمه‌نه و ئه‌ویش پێیان دراوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له نێوان خاوه‌نكار و كرێكاراندا كێشه دروست بووه و كرێكاران داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن و كاربه‌ده‌ستان و وه‌زاره‌تی كاریش له چاره‌سه‌ری ئه‌و گیروگرفتانه خۆیان ده‌بوێرن.











