• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دەقی پەیامی دەفتەری سیاسی لە کۆبونەوەی شورا ئەنترناسیونال سۆسیالیست لە ژنێڤ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/06/27
جۆری بابەت: راگەیەندراوەکان

بەڕێز جەنابی سەرۆک!
بەڕێز جەنابی سکرتێر!
ئەندامانی بەڕێزی دەستەی سەرۆکایەتی!
بەشدارانی هێژای کۆبوونەوەی ئینترناسیۆنال- سوسیالیست!

دەگەڵ سڵاو، زۆر خۆشحاڵم کە لەلایەن حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە له‌ کۆبوونه‌وه‌ی شووڕای سۆسیالیست ئەنتێر ناسیۆناڵدا به‌شدارم و سوپاس بۆ ئەو دەرفەتە کە پێم دراوە تا دیمەنێک لە ژیانی گەلی کورد و گەلانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانتان بخەمە بەر چاو.

به‌ڕێزان! سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی و ڕەفتاری نابەرپرسانە و ئاژاوەگێڕانەی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و پشتیوانیی ئەو ڕێژیمە لە تیڕۆریزمی نێونەتەوەیی بۆ هەمووی ئێوە و بۆ تێکڕای کۆڕوکۆمەڵە جیهانییەکان لەوە ناسراوترە کە پێویست بێ ئەمن لەم کورتە دەرفەتەدا بۆتانی باس بکەم. بەڵام بۆ گەلانی ئێران جێگای داخە کە ئەوکاتەی لە کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکاندا قسە لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی دێتە گۆڕێ پێ¬داگرتن هەر لەسەر باسی تێڕۆریزم و بۆ دەرەوەناردنی شۆڕش و دەرچوونی ئەو ڕێژیمە لە قەرارداد و پەیمانە نێونەتەوەییەکانە و بە دەگمەن نەبێ ئاوڕ لە سیاسەتی زەبروزەنگ و سەرکوتی ئازادیخوازان و پێشێلکردنی دێموکڕاسی و مافی کەمایەتییە نەتەوەیی و ئایینییەکان نادرێتەوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەگەرچی هەمووی ئەو ملهوڕی و قانوون¬شکێنییانەی ڕێژیمی ئیسلامی بۆ هەموو ئێرانییەکان گرنگن، بەڵام ئەوە باسی نەبوونی ئازادی و دێموکڕاسی و پێشێلکردنی مافەکان و باری نالەباری ئابووری و گوزەرانی بنەماڵە ئێرانییەکانە کە دەتوانێ کۆمەڵانی خەڵک بجووڵێنێ و بیانکێشێتە مەیدانی ململانەیەکی جیددی و چارەنووس¬ساز دەگەڵ ئەو دەسەڵاتە کۆنەپەرست و سەرەڕۆیە.

دۆستانی بەڕێز! وەک هەمووی ئێوە دەزانن ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوەیە و لەوێدا لانی¬کەم شەش نەتەوەی جۆراوجۆر دەژین کە تائێستا کەسایەتیی نەتەوەیی¬یان بەڕەسمی نەناسراوە، لە مافی سەرەتایی خوێندن بەزمانی زگماکی بێ¬بەشن و داوای چووکترین مافەکانیان بە ڕاونان و گرتن و تەنانەت کوشتن و بێ¬سەروشوێن¬کردن دەدرێتەوە. وەزعی ئازادییە دێموکڕاتییەکان لە ئێران پێم وایە لە هیچ¬کام لە ئێوە بەڕێزان شاراوە نیە، گرتن و زیندان و ئەشکەنجە و کوشتنی ئازادیخوازان و جودابیران و نەبوونی ئازادیی بیروڕاش کە بەجێی خۆی. ئەمن لێرەدا دەمەوێ تەنیا یەک مەسەلە بخەمە بەر نەزەری ئێوەی هێژا. ئەویش ئەو ڕاستییەیە کە ئەگەر لە زوربەی هەرەزۆری وڵاتانی جیهاندا پشتگوێخستنی قانوون دەبێتە مایەی پێشێلکرانی مافەکانی هاونیشتمانان، لە ئێرانی ئیسلامی لە زۆر حاڵەتدا بەڕێوەبردنی قانوون و تەنانەت قانوونی بنەڕەتییش مایەی بێ¬بەشی و ڕۆژڕەشیی بەشێک لە جۆراوجۆرییەکانی ئەم وڵاتەیە. چونکە هەر بەپێی قانوونی بنەڕەتی، ژنان و لاوان و ڕۆڵەکانی گەلانی غەیرەفارس و پەیڕەوانی ئایین و مەزهەبی جۆراوجۆر بەشێکی زۆری مافە ئینسانییەکانیان لێ زەوت کراوە.

ئەگەرچی لە ئاکامی سیاسەتی زەبروزەنگ و سەرکوتدا جگە لە دەیان هەزار زیندانی و ئیعدامی، نیزیک بە پێنج ملیۆن ئێرانی ناچار بوون وڵاتی خۆیان بەجێ بێڵن. بەڵام بەخۆشییەوە کۆماری ئیسلامی بەو سیاسەتانە خەڵکی ئێرانی پێ ڕام نەکراوە و بەربەرەکانی لە شکڵ و شێوەی جۆراوجۆردا بەردەوام بووە. ڕووداوەکانی دوای هەڵبژاردنی هەشتەمین دەورەی سەرکۆماری لە ساڵی ٢٠٠٩دا و ڕاپەڕینی پڕشکۆی چەند مانگ لەمەوبەری شارە گەورەکانی ئێران نموونەی دەیان حاڵەتی بەگژداچوونەوە و بەرەوڕووبوونەوەی خەڵک دەگەڵ دەسەڵاتی زاڵمانەی حکوومەتی ئیسلامین.
خۆ ئەگەر ئاوڕ بدەینەوە سەر کوردستان کە لەوێدا زوڵم¬وزۆری کۆماری ئیسلامی هەمیشە بەربڵاوتر بووە، دەبینین کە کەمتر مانگ و ساڵێکی تەمەنی ڕێژیمی ئاخوندی هەیە لە یەک یان چەند شار و ناوچەی کوردستاندا شاهیدی بەربەرەکانیی شکۆمەندانەی خەڵکی ئەم دەڤەرە بەرامبەر دەسەڵاتی فەرمانڕەوا نەبووبین.

سەرۆکی هێژا، هاوڕێیانی خۆشەویست! بەئیمان بەو بایەخانە کە ڕێکخراوی جیهانیی سۆسیالیست ئەنتێڕناسیۆنال لەسەریان دامەزراوە و بۆ وەدیهێنانیان تێدەکۆشێ، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، حیزبی پێشڕەوی خەباتی مافخوازانەی کوردانی ئێران زۆر لەکۆنەوە هەوڵی دۆستایەتی و نیزیکی و بەئەندامبوونی ئەو ڕێکخراوە جیهانییەی داوە، ڕێبەری شەهیدی ئێمە دوکتۆر عبدالرحمان قاسملوو یەکەمین ڕێبەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان بوو کە پاش هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر ڕێگای کەوتە کۆنگرە و کۆبوونەوەکانی سۆسیالیست ئەنتەڕناسیۆنال.
بەخۆشییەوە ئێستا ژمارەیەکی زۆرتر لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە ئەندامی سۆسیالیست ئەنتەڕناسیۆنالن و پێوەندییەکی پتەو لە نێوان بزووتنەوەی کورد و ئەو ڕێکخراوەدا بەرقەرارە. بەوحاڵە پێم خۆشە ئاماژە بەو ڕاستییە بکەم کە پێوەندیی ئێمە و SI نەمامێکە کە بە خوێنی دوو ڕێبەری گەورەمان شەهیدان د. عبدالرحمان قاسملو و د. صادق شرفکندی ئاو دراوە کە هەردووکیان بەدوای بەشداری لە کۆنگرەکانی SIدا بەدەستی تیڕۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران. د. قاسملوو ژووئیەی ١٩٨٩ لە ڤییەن و د. شەرەفکەندی سێپتامری١٩٩٢ لە بێڕلین.

لەبەر هەمووی ئەمانە ئێمە هیوادارین سۆسیالیست ئەنتەڕناسیۆنال وەک هەمیشە لە پشتی داخوازە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان ڕاوەستێ و چاوەڕوانین هەر ئەم کۆبوونەوەیەمان بە بڕیارنامەیەکی ڕوون و بەهێز پشتیوانی لە داخوازە بەرهەقەکانی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان بکا و بەتایبەتی سیاسەتی سەرکوتکەرانە و ڕەگەزپەرستانەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە کوردی ئێران و پێکهاتەکانی دیکەی ئەم وڵاتە مەحکووم بکا.
هاوڕێیانی خۆشەویست! زۆر سوپاس بۆ گوێگرتنتان و بەئاواتی سەرکەوتنی کۆبوونەوەکەمان.

دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢٦ی جونی ٢٠١٨ ژێنێڤ

بابەتی هاوشێوە

راگەیەندراوەکان

کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزب لە گوندی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاروێرانی مەهاباد پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
راگەیەندراوەکان

بەیاننامەی هاوبەش بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان و خەبات

ڕێکەوتی 2022-08-21

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist