کومیتەی نۆڕوێژی حیزبی دیموکراتی کوردستان، سیمینارێکی سیاسی- تەشکیلاتی بۆ بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزب پێک هێنا. سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له کۆبوونهویهکی سیاسی تهشکیلاتیدا که له شاری سترۆممێن، سەربە پارێزگای ئاکەشهوس بهڕێوهچوو، باسێکی لهسهر دوایین ئاڵوگۆرهکان له کوردستان، ئێرانو ناوچه پێشکێش کردو خوێندهوهی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان بۆ ئهو ڕووداوانهی هینایه بهرباس.
لهو کۆبوونهوهیهدا که ئێوارهی ڕۆژی یهکشهممه، ٧ی جۆزهردان بهبهشداریی سەدان کهس له ئهندامانو لایهنگرانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانو کۆمهڵێک میوانو نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان بهڕێوهچوو، سهرهتا ئەسعەد خزری بەرپرسی کومیتەی حیزب لە وڵاتی نۆڕوێژ بەخێرهاتنی بەشدارانی کرد و مهبهست لهو کۆبوونهوهیهی بۆ بهشدرانی کۆبوونهوهکه شی کردهوه.
پاشان خالید عەزیزی لە سەرەتای باسەکەیدا بە ئاماژە بەو گۆرانکارییانەی لە ناوچەکەدا هەن، باسیان لەوە کرد کە ئەو ناوچەیەی ئێمەی تێداین لەگەل زۆر قەیرانو گۆرانکاریی ناڕوون بەروروویە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخی کورد کەوتووەتە حاڵەتێکی جیددیترەوە و وەک ئاماژەیەک بە رۆژهەڵاتی کوردستان، گوتی کە گرفتی سەرەکی ئێمە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە نەمانتوانیوە گوفتمانێکی یەکگرتوو و هیوابەخش دروست بکرێ تاوەکوو ئادرەسێکی واحید بدەینە دونیای دەرەوە و خەڵکی رۆژهەڵات. لهو پێوهندییهدا پێداگریی لهسهر پێویستیی یهکگرتوویی حیزبه سیاسییهکانی ڕۆژههلاتی کوردستان کردهوه.
بهڕێزیان لە درێژەی باسەکەیاندا بە ئاماژەدان بەو هەڵبژاردنانەی لە تورکیەو باکووری کوردستان هیوای خواست خەباتی مەدەنی کورد لەو بەشە لە کوردستان بەئامانجەکانی خۆی بگاو بتوانن لە گۆرەپانی سیاسیو پاڕلمانی ئەو وڵاتەدا بە دیالۆگو ئاشتییانە داوا سیاسیو مەدەنییەکانی کورد بێنە گۆرێو دەستەبەریان بکەن. لەو پێوەندییەدا ناوبراو باسی لەوە کرد کە هەموو خەباتێکی چەکداری لە ئاکام دا بۆ ئەوەیە کە تێکەڵ بە خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی بێ بۆ ئەوەی دەستەبەری مافەکان بکەی.
بهڕێزیان له تهوهرێکی دیکهی باسهکهیدا به ئاماژه به ڕووداوەکانی چەند مانگی رابردووی سهر سنوور، ئاماژەی بەوەدا کە پێشگیری لە خوێنڕشتن بە لایەنێک ناکرێت و هەموو ئیحساسی مەسئولییەتێکی ئێمە، ئیحساسی مەسئوولییەتێکی پەکەکەشی پێویستە. پەکەکە دەبێ بە سیاسەتەکانی خۆیدا بچێتەوەو لە باکووری کوردستان خەباتی خۆی درێژە پێبدا. بهڕێزیان گوتی ئێمه بە بایەخەوە دەڕوانینە خەباتی هێزە سیاسییەکان لە باکووری کوردستان، بەڵام پێمان وایە دەستێوەردانو حیزب سازکردن بۆ بەشو پارچەکانی دیکە هیچ خزمەت بە ئەو پارچانە ناکاو ئاستەنگو بەربەستیشیان بۆ دروست دەکا.
بڕگەی کۆتایی ئەو باسە سیاسییە کۆمەڵێک پرسیار و پێشنیار بوو کە لە لایان نوێنەرانی لایەنە سیاسییە کوردستانیەکانەوە ئاڕاستە کاک خالید عەزیزی کرا و لە لایان بەڕێزیانەوە وەڵام درانەوە.
بەشی دووەمی سیمینارەکە کە تایبەت بە ئەندامانی حیزب و باسێکی تەشکیلاتی بوو، لەم بەشەشدا سکرتێری گشتی وێڕای باسێکی کورت لەسەر ئەرکە تەشکیلاتییەکان، سوپاسی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بە ئەندامی حیزب لە نۆڕوێژ راگەیاند کە زۆر چالاکانە پشتگیری ماددی حیزبیان کردووە و لە هاوکاریی ماڵی بە حیزب دەریغیان نەکردووە. دوای ئەو باسە، دەرگای گفتوگۆ و رەخنە و پێشنیار بۆ ئەندامانی حیزب کرایەوە و لەم بەشەشدا ئەندامانی حیزب چالاکانە بەشداری ئەو بڕگەشیان کرد و قسە لەسەر کۆمەلێک باسو خواسی دەرون تەشکیلاتو باسی پێوەندیدار بە داهاتووی کاروباری حیزبی و هەروەها هەڵوێستە سیاسییەکانی حیزبی دێموکرات کرا.