به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی فڕۆكه‌سازیی “ئه‌ی تی ئاڕ ڕایگه‌یاند” كه گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه و هیچ فڕۆكه‌یه‌ك به‌و وڵاته نافرۆشێ.
كریستێن شێرێر، به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی فڕۆكه‌سازیی ئه‌ی تی ئاڕ ڕۆژی ڕابردوو له وتووێژێكدا به بڵاوكراوه‌ی لاتریبۆنی فه‌رانسه‌ی ڕاگه‌یاند؛ كه به هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران گرێبه‌ستی فرۆشتنی 12 فڕۆكه‌ی به‌و وڵاته هه‌ڵوه‌شاند‌وتەوە‌و، هەروەها گوتی: له ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌وڵه‌تی ترامپ له‌و وڵاته ده‌كشێینه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شیركه‌ته ده‌ڵێ: قه‌راربوو له ساڵی 2018دا 80 فڕۆكه به‌رهه‌م بێنین كه له‌و ڕێژه‌یه 12 فڕۆكه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، به‌ڵام به هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
به قسه‌ی ناوبراو، ئێران داوای فڕۆكه‌كانی ده‌كا و ئه‌و شیركه‌ته‌ش ناتوانێ له به‌رامبه‌ر گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا ڕیسك بكا و، دوو شیركه‌تی ئایرباس و لێئۆناردۆ له پشكداره‌كانی “ئه‌ی تی ئاڕ”ن و، له لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شیركه‌ته فه‌رانسه‌وی – ئیتالیاییه ده‌ڵێ: ئه‌ی تی ئاڕ بۆ پێدانی ئه‌و فڕۆكانه به كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ مۆڵه‌ت له ئه‌مریكا وه‌ربگیردرێ.
كۆماری ئیسلامیی ئێران خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1395 گرێبه‌ستی كڕینی 20 فڕۆكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و شیركه‌ته ئیمزا كردووه كه تا ئێستا 8 فڕۆكه‌ی به ئێران دراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شیركه‌ته داوای له كاربه‌ده‌ستانی فه‌رانسه كردووه كه قسه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا بكه‌ن كه گه‌مارۆكان نه‌یانگرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كشانه‌وه‌ی له ئێران له ماوه‌ی 3 مانگدا زۆر كه‌مه.
شایانی باسه به هۆی كۆنبوونی فرۆكه‌كانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له هه‌وڵی نوێژه‌نكردنه‌وه دایه و، هه‌ر بۆیه ئه‌و وڵاته 100 فڕۆكه‌ی له ئایرباس، 20 فڕۆكه‌ی له ئه‌ی تی ئاڕ و، 80 فڕۆكه‌ی له بۆئینگ داوا كردووه، كه له‌و ڕێژه‌یه ته‌نیا 3 فڕۆكه‌ی له ئایرباس و 8 فڕۆكه‌ی له ئه‌ی تی ئاڕ، ده‌ست كه‌وتووه و چاره‌نووسی ئه‌و گرێبه‌ستانه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ناڕوونه و، شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر ئێران بۆ وتووێژه‌كان نه‌گه‌ڕێته‌وه هه‌موویان هه‌ڵوه‌شێنه‌وه.