سپای ئیسرائیل فڕۆکەخانەی دمێشقی پێتەختی سووریەی مووشەکباران کرد.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی رێژێمی سووریە، درەنگانی شەوی ڕابردوو دوو مووشەکی ئیسراییلی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی دمێشق کەوتوونەتە خوارەوە.
رامی عەبدولڕەحمان، رایگەیاندووە، دوو مووشەکی ئیسراییل چەند جبەخانەی چەک و تەقەمەنیی میلیشیاکانی حیزبوڵڵای لوبنانییان لە نیزیک فڕۆکەخانەی دمێشق موشەکباران کرد.
چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی باس لەوە دەکەن، کە دوای کەوتە خوارەوەی ئەو دوو مووشەکە، کە لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسراییلەوە هاوێژرابوون، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لەناوچەکە بیستراوە.
لە سەرەتای شەڕی نێوخۆیی سووریەوە، میلیشیای حیزبوڵڵای لوبنان لە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێ، بە ناردنی چەک و چەکدار، هاوکاریی رێژێمی سووریە لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە دەکا.
شایانی باسە لەسەرەتای هەڵایسانی شەڕی نێوخۆیی سووریە تا ئێستا زیاتر لە پێنج میلیۆن کەس بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو میلیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.