ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی پووشپەڕ بەهۆی ناڕەزایەتی بەشێکی بەرچاو لە کاسبکاران و دوکاندارانی شاری تاران دۆخی ئەو شارە شەڵەقاو لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان تێکهەڵچوون روودا.
هاوکات لەگەڵ تاران، شارەکانی دیکەی ئێرانیش وەکوو، مەشهەد، تەورێز، قشم وشیراز ، مانگرتن و ناڕەزایەتی هاوشێوە بەڕێوەچوو.
بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تاران لە ١٠ مەڵبەندی جیاجیاو بەتایبەتی لە بەردەم مەجلیسی شوڕای ئیسلامی، بۆ بەهۆی وەدەنگ هاتنی دەمڕاستەکانی نیزام و لە یەکەم کاردانەوە عەباس جەعفەری دادستانی تاران ، ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تارانی بۆ دوژمنانی رێژیم گەڕاندەوە.
هەروەها جێگری ئەمنیەتی فەرمانداری تاران ڕایگەیاند کە بڕیارە لە گەڵ مانگرتووان وتووێژ بکرێ و کەسمان دەسبەسەر نەکردووە، بەڵام لە گرتە ڤیدیۆکانی تایبەت بە خۆپێشاندانی خەڵکی تاران کە بڵاوبۆوەتەوە، باس لە تێکهەڵچوونی نێوانی ناڕازییان و هێزە ئینتزامییەکان دەکا.
شیاوی باسە دوای شاری تاران لە چەند شاری دیکەی ئێران ناڕەزایەتییەکان سەرلەنوێ سەری هەڵداوەتەوە.