لە دوێنی ٣ی پووشپەڕ، کە بەشێکی بەرچاو لە بازاڕییانی خەڵکی تاران بە دژی گرانی سەرسووڕهێنەرو، هەڵکشانی لە ڕادەبەدەری نرخی دۆلار، ناڕەزایەتییان دەسپێکردوە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی پووشپەڕ دوکاندارانی چەند بازاڕی گرینگی تاران بەداخستنی دۆکان و ، سەردانی دروشم بەدژی نابەرپرسایەتیی کاربەدەستانی ڕێژیم، بەرەو مەجلیس شوڕای ئیسلامی لە بەهارستانی تاران بەڕێ کەوتن و، لەوێدا گردبوونەوەی بەربڵاوی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
مانگرتووان بە ڕاشکاونە و بەتووڕەییەوە بەدژی رێژیم دروشمیان دا و، خوازیاری پێڕاگەیشتنی کاربەدەستان و چارەسەر کردنی کێشە وگرفتە ئابوورییەکان بوون.
سەرەڕای ئەوەی کە هێزە ئەمنی و ئینتزامیییەکان پێشیان لەمانگرتووان گرت ، بەڵام خەڵکی ناڕازی لە بەردەم مەجلیسی شوڕای ئیسلامیی ئێران، درێژەیان بەمانگرتن داو، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ،مانگرتنی بازاڕییانی شاری تاران بەردەوامەو ئاگریان لە کیۆسکی هێزە ئینتزامییەکان بەرداوە.
شیاوی باسە دەگوترێ ئەو ناڕەزایەتییانە زیاتر لە ١٠ مەڵبەندی تارانی گرتووتە بەرو، دەنگ ورەنگی کۆماری ئیسلامی و ڕاگەیاندنەکانی دیکەی سەر بە حکوومەت، بێ دەنگییان لێ کردووە.