ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۲۷ی ژونی ۲٠۱۵ لە بەر دەرگای سەرەکی ڕێکخراوی نەتەوەیکگرتوەکان لە ژێنف، بۆ شەرمەزار و مەحکووم کردنی ڕەوتی گرتن، ئەشکەنجە و ئێعدامی بەندکراوانی سیاسی و بە تایبەت ئێعدامی چالاکی سیاسیی کورد و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان، شەهید مەنسوور ئاروەند و هەروەها گەیاندنی دەنگی نارەزایەتی خەڵکی کوردستان بە گوێی کۆڕوکۆمەڵە نێودەولەتییەکان و بە تایبەت داودەزگاکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کە نوێەرایەتی هەموو وڵاتانی جیهان دەکات، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوەچوو. لەو خۆپیشاندانە کە کۆمیتەی سویس،ی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ناوندی ماف لە ژنف ئامادەکاریان بۆ کردبوو، بە دەیان کەس لە کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان، نوێنەر و ئەندامانی چەندین حیزبی سیاسی و ناوند و ڕێکخراوی پارێزەری مافەکانی مرۆڤی کوردستانی و ئێرانی تێدا بەشدار بوون. دوای پێشکەشکردنی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، پەیامی کۆمیتەی سوئیسی حیزب لە لایان زاهید شاعیری به زمانی كوردی و مهلامهحهمهد مەحەمەد زادە ئەقدەم به زمانی ئینگلیزی و ئاریا جهبار پوور بەزمانی فارسی خوێندرایهوه. پاشان له لایان هەریەکە لە بەڕێزان: عهزیز كالۆ پهیامی پارتی دیموكراتی پشڕەوی كوردی سوریه، كامران مهحهمهدی پهیامی كۆمهڵهی زهحمهتكێشانی كوردستان و ئازاد سەلواتی پەیامی ناوندی چاک خوێندرایەوە. پەیامی کانونی دیموکراتیکی پەنابەرانی ئێران لە لایەن ئەندامێکی ئەو ڕێکخراوە پێشکەش کرا. جێگای ئاماژەیە کە ئەم خۆپیشاندانە لە کاتێکا بەڕێوەچوو کە ڕۆژانە کۆبوونەوەکانی شۆرای مافی مرۆڤی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بارەگایە بەڕێوەدەچێت. لەم خۆپیشاندانەدا سەرەڕای بەز کردنەوەی دەیان ئاڵای کوردستان، چەندین وێنە، دروشم و پلاکارت کە باسی جنایەتەکانی کۆماری ئیسلامیان دەکرد لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە بەرز کرابوونەوە، هەروەها بە دەیان نوسخە لە بەیانامەی خۆپیشاندەران بەزمانی ئینگلیزی لە ناو ڕیبواران ئەم شوێنەدا بڵاو کرایەوە. شایانی ئاماژە پێکردنە کە هاوکات لەگەڵ سەرکۆنە شەرمەزار کردنی جنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە گەلەکەمان، هێرشی ناڕەوای ترۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یش بۆ سەر شاری خۆڕاگری کۆبانێ شەرمەزار کرا و خۆپیشاندەران دروشمی پشتیوانی لە کۆبانێ و هەرچوارپارچەی کوردستانیان بەرز کردەوە. ناو ئاخنی ئەم خۆپیشاندانە چەندین درووشم و سروودی شۆڕشگێڕی کە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە گوترانەوە