جێگری سیاسیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی سیاسه‌تی ناڕوونی یه‌كیه‌تیی ئورووپا له وتووێژه‌كانی پاراستنی به‌رجام له‌وانه‌یه له به‌رجام بكشێینه‌وه و چه‌مكی “به‌رجام له ئای سی ی‌و دایه”ی به كار هێنا.
عه‌باس عێراقچی، جێگری سیاسیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه به‌رجام له بارودۆخێكی باش‌دا نیه و له حاڵه‌تی ئای سی ی‌و دایه و به چوونه‌ده‌ری ئه‌مریكا هاوسه‌نگیی خۆی له ده‌ست داوه.
عێراقچی ڕۆژی هه‌ینی له كۆبوونه‌وه‌ی هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی ئابووریی ئێران و ئورووپا به‌شداریی كردبوو. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه بۆ دووهه‌مین جاره له شوێنی یه‌كیه‌تیی ئورووپا و له وڵاتی بلژیك به‌ڕێوه‌ده‌چێ كه باس له گه‌شه‌ی ئابووری و تێكنۆلۆژی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ستارت ئێپی و هه‌روه‌ها نێوده‌وڵه‌تی كردنی شیركه‌تی تێكنۆلوژی ده‌كه‌ن.
ده‌وڵه‌تی ئێران چاوه‌ڕوانیی له ئورووپا و ئیمزاكه‌رانی به‌رجام هه‌یه كه هه‌وڵی جیددی بۆ پاراستنی به‌رجام بده‌ن. عێراقچی له‌و پێوه‌ندییه‌دا به یه‌كیه‌تیی ئورووپا گوتی: “ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ئه‌و ڕێكه‌وتنه بپارێزن ده‌بێ فیداكاری زیاتر بكه‌ن و بۆشایی ئه‌مریكاش بۆ ئێران پڕ بكه‌نه‌وه.”
ناوبراو به یۆرۆنیوزی گوتبوو كه جێبه‌جێكردنی هه‌موو به‌نده‌كانی به‌رجام بۆ ئێمه زۆر گرینگه. بۆ ئێمه گرینگ نیه كه ئورووپا چۆن ده‌توانێ بۆ پاراستنی به‌رجام گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا ده‌ور لێبداته‌وه. ئه‌وه له هه‌موو شتێك بۆ ئێمه گرینگتره كه شیركه‌ته ئورووپاییه‌كان له ئێران بمێننه‌وه و نه‌وتی خاوی ئێران بفرۆشترێ و پاره‌ی نه‌وته‌كه‌مان به ئاسانی به‌ده‌ست بگا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت: كه ئێمه له‌گه‌ڵ ئورووپا ده‌بێ پێوه‌ندییه‌كی بانكیمان هه‌بێ و ئه‌وه‌شی له ئه‌ستۆی خۆیان ده‌بێ ڕێگه‌یه‌كی بۆ بدۆزنه‌وه.
ناوبراو له‌و حاڵێكدا ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد كه یه‌كیه‌تیی ئورووپاش كۆمه‌ڵێك مه‌رجی بۆ ئێران داناوه كه حه‌سه‌ن ڕۆحانی هیچ كامیانی دابین نه‌كردووه و به‌شێك له مه‌رجه‌كان ئه‌وانه كه ئێران پێبه‌ند به سپی كردنه‌وه‌ی پاره بێ، به كۆنوانسیۆنی نا بۆ پشتیوانی كردنی ماڵی له تیرۆریزم، پشتیوانی نه‌كردن له گرووپه تیرۆریسته‌كانی حیزبۆڵا، حه‌ماس و…ده‌ست له كاروباری وڵاتانی ناوچه وه‌رنه‌دا، كه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه و له توانای حه‌سه‌ن ڕۆحانیشدا نیه.
جه‌ناحی توندئاژۆی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ یه‌ك له مه‌رجه‌كانی قه‌بوڵ نیه. عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش دژایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ست بوونی ئێران به كۆنوانسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه به دابینكردنی ماڵیی تیرۆریزم كرد و ئیزنی نه‌دا نوێنه‌رانی مه‌جلیس ته‌نانه‌ت تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
هه‌ر له پێوه‌ندی‌ه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ئورووپا چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش حوسێن سه‌لامی، جێگره‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسداران گوتی: پاشه‌كشه‌ی ئێمه له وڵاتانی دراوسێ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕمان چۆڵ كردووه و به هێڵی سووری زانی.
عه‌باس عێراقچی له به‌شێك له قسه‌كانیدا گوتی: ئێرانی ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه وتووێژ له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی ئوورووپا بكا، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به باشی ئه‌وه ده‌زانن كه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا جێبه‌جێ ناكرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی وتووێژكار ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی باس له شتیێك ده‌كه‌ن نه ڕوونه و نه بۆ به‌رده‌وامیی وتووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ ئورووپا و پاراستنی به‌رجام موسبه‌ته.