ڕێکه‌وتی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧/٦/٢٠١٥ی زایینی، به مه‌به‌ستی ئیدانه و مه‌حکووم کردنی ئێعدامی رۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری گه‌له‌که‌مان شه‌هید مه‌نسوور ئاروه‌ند، له سه‌ر بانگهێشتنی کومیته‌ی یۆتۆبۆری حیزبی دێموکراتی کوردستان خۆپێشاندانێک له لایه‌ن کوردانی دانیشتووی رۆژئاوای سوئێد به‌ریوه چوو.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران ، نوێنه‌رایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆران و کۆمەڵێکی یەکجار زۆر لە هاوڕێیانی حیزبی به‌شداری خۆپێشاندانی ئیمرۆی یۆتۆبۆریان کرد و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆیان له دژی قه‌ڵاچۆ و ئێعدام و رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان که له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئیران له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، به‌رێوه ده‌چێ ده‌ربری .
کات ژمێر دووی پاش نیوه‌رۆ کۆمه‌ڵێک له کوردانی نیشتمانپه‌روه‌ری دانیشتووی یۆتۆبۆری له گۆره‌پانی ناوه‌ندی شار ( بروونس پارکێن) کۆ بوونه‌وه و به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و چه‌ندین وێنه‌ی تازه‌ترین شه‌هیدی گه‌له‌که‌مان شه‌هید مهنسوورئاروهند و ده‌یان تراکت و شوعار که ناره‌زایه‌تییان له حوکمی ئیعدام و شه‌رمه‌زاری کۆماری ئیسلامی ئێرانیان له خۆ ده‌گرت بۆ مەاوی دوو کاتژمێر خۆپێشاندایان کرد. جێی ئاماژه‌یه که نووسراوه‌یه‌کی سوئێدی که له لایه‌ن کومیته‌ی حیزب له یۆتۆبۆری هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه دا نووسراو و چاپ کرابوو له نێو رێبوارانی سوئیدی و ئه‌جنه‌بی دا بڵاو کرایه‌وه و سه‌رنجی رێبوارانی راکێشاو بوو به هۆی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی سوئیدی رێبوار پاش هه‌ڵوێسته کردن به نیشانه‌ی هاوپێوه‌ندی و شەرمەزار کردنی حوکمی ئیعدامی شه‌هید مه‌نسوور ئاروه‌ند هاتنه نێو
ئاپۆرای خۆپێشانده‌ران و به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی کوردستان هاودەنگی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران ده‌ربری.