مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، لە پەیامێکی تویتێریدا نواندرێکی بە کۆمەڵێک زانیاری لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی ناڕەزایەتیو خۆپێشاندانەکان بڵاوکردۆتەوەو نووسیوییەتی “ئایا دەتوانن ڕوونکردنەوەیەک بدەن”
لە نواندەری بڵاوکراوەی پۆمپێئۆدا، ئاماژە بە مانگەکانی سەماوەزو بەفرانباری ساڵی ڕابردوو کراو، کە زیاترین ڕێژەی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی تێدا بەڕێوە چووە کە بە ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی سەرماوەز ناوزەد دەکرێو، بۆ یەکەمجار لە مێژووی دەسەڵاتدارییەتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە ئاشکرا درووشمی “مەرگو نەمان بۆ خامنەیی” درا.
لە ١٩ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو دۆناڵد تڕامپ، لە پەیامێکی تویتێریدا پشتیوانی خۆی لەهەمبەر ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران دەربڕیو نووسیبووی کە خەڵکی ئێران لە گەندەڵی ماڵی و بەڕێوەبەرانی نابەرپرسی حکوومەتیو بەفیڕۆدانی پارەی ئەو وڵاتە لە ڕێگەی تیڕۆریستییەوە وەزاڵە هاتوونەو ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەبێ ڕێز لە مافی خەڵکی ئێران بگرێت.