ره‌جه‌ب ته‌یوب ئه‌ردوخان رۆژی ٢٦ی ژوئه‌ن، کورده‌کانی باکووری سووریای به دژایه‌تی ئیتنیکه‌کانی دیکه‌ی ناوچه تاوانبار کرد. ئه‌ردوخان هه‌روه‌ها کورده‌کانی به تێکدانی پێکهاته‌ی ئیتنیکی ناوچه تاوانبار کرد.
سه‌رۆک کۆماری توکیه له میواندارییه‌کی ره‌مه‌زان دا ڕایگه‌یان که ئێمه به کۆمه‌لگه‌ی جیهانیمان ڕاگه‌یاندوه که پێش به پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێکی تازه له سنووره‌کانی باشووری خۆمان ده‌گرین. ئه‌ردوخان جارێکی دیکه ئه‌وه به درۆ خسته‌وه که ده‌وڵه‌تی تورکیه پشتگیری له رێکخراوی تێرۆریستی داعش بکا.
١٢ هه‌زار سه‌ربازی تورکیه ئاماده‌ن تا بچنه نێو سووریه و پشتێندێکی ئه‌منییه‌تی بۆ تورکیه دروست بکه‌ن.
جیگه‌ی ئاماژه‌یه که رۆژی شه‌ممه، ٢٧ی ژووئه‌ن، که شه‌رڤانانی کورد له رۆژئاوا بۆ جارێکی دیکه هێزه‌کانی داعشیان له‌و شاره وه‌ده‌رنا.