فەرماندەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا بە خیانەت دەزانێ و دەڵێ: ئێستاش بەتەما نین مووشەکی دوورهاوێژ لە ٢ هەزار کیلۆمیتر زیاتر بەرهەمهێنان بێنین.
محەممەدعەلی جەعفەری، فەرماندەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاندووە هەر چەند لەباری زانستییەوە توانایی بردنەسەری مەوادابڕی مووشەکمان هەیە، بەڵام ئێستا کاتەکە گونجاو نیەو، هیچ پەلەشمان نیە.
هەروەها فەرماندەی سپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کرد کە جارێ سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوە نیە مەودای دوورهاوێژی مووشەکەکانی زیاد بکا، چونکە زۆرێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی دوژمنان لە مەودای ٢ هەزار کیلۆمیتر دان و دوژمن ناوێری بەرەنگاری کۆماری ئیسلامی ببێتەوە.
شایانی باسە کۆماری ئیسلامیی ئێران خاوەنی یەکێک لە گەورەترین بەرنامە مووشەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە و باس لەوە دەکرێ کە مەودای مووشەکەکانی ئێران زۆر بە ئاسانی دەتوانن ئیسرائیل بپێکن.