زه‌ینه‌ب تاهیری دوای ئێعدام کرانی محه‌ممه‌د سه‌لاس ده‌روێشی گونابادی له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌رکرا.
زه‌ینه‌ب تاهیری پێشتر له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕایگه‌یاند بوو؛ که په‌روه‌نده‌ی محه‌ممه‌د سه‌لاس ده‌روێشی گونابادی خاڵی نامۆی تێدایه‌و پێویسته سه‌رله‌نوێ دادگایی بکرێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی” مجذوبان نور” ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ده‌روێشه گونابادییه‌کان ، زه‌ینه‌ب تاهیری رۆژی رابردوو 29ی جۆزه‌ردان به تاوانی تێکدانی ڕای گشتی و بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆ وده‌له‌سه، به بڕیاری لقی دووی دادسه‌رای فه‌رهه‌نگی شاری تاران ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
به‌شێک له کارناسانی قه‌زایی و پارێزه‌ران ده‌ڵێن: که زه‌ینه‌ب تاهێری پارێزه‌ری محه‌ممه‌د سه‌لاس که رۆژی یه‌کشه‌ممه 28ی جۆزه‌ردان ئیعدام کرا، له سه‌ر بێ‌تاوانی ئه‌و ده‌روێشه، زانیاریی و به‌ڵگه‌ی بڵاو کردووته‌وه.
ئه‌و ژنه پارێزه‌ره له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان چه‌ندجار هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردبوو که ئه‌گه‌ر بێت‌و مافی محه‌ممه‌د سه‌لاس پێشێل بکرێ ، ناچار ده‌بێ راستییه‌کان بۆ ڕای گشتی بڵاو بکاته‌وه.
شیاوی باسه زه‌ینه‌ب تاهیری رۆژێک دوای ئێعدام کردنی محه‌ممه‌د سه‌لاس له به‌ندیخانه‌ی گه‌وهه‌ر ده‌شتی که‌رج، به بڕیاری دادسه‌رای “فرهنگ و رسانه “ی تاران ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
هێدر نائورت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئامریکاش، نیگه‌رانیی وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به ده‌سبه‌سه‌رکرانی ئه‌و پارێزه‌ره ده‌ربرێ.
شیاوی باسه محه‌ممه‌د سه‌لاس که به تاوانی کوشتنی سێ که‌س له ئه‌ندامانی هیزه ئینتزامییه‌کان له کاتی تێکهه‌ڵجوونی 30ی ڕیبه‌ندانی 96ی هه‌تاوی که له نێوان ده‌روێشه گونابادییه‌کان و هێزه ئینتزامییه‌کان رووی دا، به سێ جار “قه‌ساس” مه‌حکووم کرابوو، چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندبوو که له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه له گرتووخانه‌کانی ئیتلاعات دانی به‌و تاوانه داناوه.
هه‌روه‌ها ده‌گوترێ رێژیم بۆ ده‌مکوت کردن و چاوترساندنی ده‌روێشه گونابادییه‌کان، محه‌ممه‌د سه‌لاسی ئێعدام کردوه‌و ئێستاش به شێک له ده‌روێشه گونابادییه‌کان له به‌ندیخانه دان.