لە ئاکامی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسراییل بۆ سەر مۆڵگەو بنکەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەلهێری لە رۆژهەڵاتی سووریە ، کە هاوسنوورە لە گەڵ پارێزگای ئەنباری عێراق، ٩٥ میلیشای حەشدی شەعبی کوژراون.
هەروەها تلەویزیۆنی دەوڵەتییسووریە هەواڵی کوژرانی ٣٨ کەس لە ئەندامانی سپاسی پاسدارانی بە هۆی ئەو هێرشەوە، پشتڕاست کردەوە.
ئەگەرچی باس لەوەش دەکرێ کە ئەوە هێرشی هێزەکانی بەرەی نێونەتەوەیی بە ڕێبەری ئامریکایە، بەڵام وەزارەتی بەرگریی ئامریکا هەرچەشنە هێرشێکی لەو پێوەندییەدا ڕەت کردۆتەوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە لە ئاخرین لێدوانی بنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیری ئیسراییل، ڕایگەیاند بوو، بنکەکانی سپای پاسداران، نەتەنیا لە نیزیک سنوورەکانی ئیسراییل ، بەڵکوو لە هەر شوێنێ لە خاکی سووریە هەبێ، بوردۆمانی دەکەین.