بنیامین نتانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیری ئیسراییل بۆ چه‌نده‌مین جار پێداگریی كرده‌وه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ هه‌موو هێزه‌كانی خۆی له سووریه به‌رێته ده‌رێ.
ڕۆژی ڕابردوو بنیامین نتانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیری ئیسراییل له كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وتووانه‌ی كابینه‌ی وڵاته‌كه‌یدا له وتووێژێكی ته‌لەفۆنی‌دا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ڕووسیه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌وه سوور بوو كه كۆماری ئیسلامی ده‌بێ خاكی سووریه به‌جێ بێڵێ.
ناوبراو گوتی: له پشووه‌كانی كۆتایی حه‌وتوودا له‌گه‌ڵ ویلادمیر پوتین و مایك پۆمپئۆ له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی سووریه وت‌ووێژیان كرد و نتانیاهوو بۆ چه‌نده‌مین جار پێداگریی كرده‌وه كه كۆماری ئیسلامی به ده‌ستێوه‌ردان له ناوچه مه‌ترسیی بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان هه‌یه و هه‌ر بۆیه پێویست له سووریه ده‌ربكرێ و ده‌ستی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كورت بكرێته‌وه. ئه‌و وڵاته له ڕێگه‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كانی خۆی بشێوی له ناوچه دروست كردووه.
شایانی باسه پێشتریش ڕووسیه و ئه‌مریكا، كۆماری ئیسلامیان، وریا كردبووه‌وه كه هێزه‌كانی له به‌شێكی سووریه بكشێنێته‌وه.