نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری ڕه‌شت له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له كێشه‌ی نێوخۆیی لایه‌نه‌كانی ئێران ڕایگه‌یاند كه هه‌موومان له ژێر كاریگه‌ریی پڕوچاگه‌نده‌ی دۆناڵد ترامپدا ده‌سته‌وستان وه‌ستاوین و هه‌ر ڕۆژێ ناوی چه‌ند شیركه‌ت و بانك ناوده‌با كه قه‌راره له ئێران بكشێنه‌وه و تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو بووه.
غوڵامعه‌لی جه‌عفه‌رزاده ئیمه‌ن ئابادی، نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری ڕه‌شت له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی دانی به‌وه‌دانا كه ئێمه له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی دۆناڵد ترامپ شكستمان خواردوه و، گوتی: ” ئێمه بۆ خۆشمان نازانین چ ده‌كه‌ین؟ كه‌وتووینه‌ته گیانی یه‌كتر و له لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌مریكا به دڵی خۆی سیاسه‌ته‌كانی جێبه‌جێ ده‌كا.”
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ: “ئێمه ئێستا 3 ده‌زگای قه‌زایی، جێبه‌جێكار و قانووندانانمان هه‌یه. ده‌توانم لێبڕاوانه بڵێم زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران هیوایان به ده‌وڵه‌ت نه‌ماوه و به ڕاشكاویش ئه‌وه ده‌ڵێم كه ده‌وڵه‌ت توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نیه. ده‌زگای قه‌زایی كه پێشتر وه‌ك ده‌زگا عه‌دلیه ناسرابوو ئێستا مافی خه‌ڵك پێشێل ده‌كا و ئاستی شكایه‌ت و په‌روه‌نده‌كانی قه‌زایی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه. ته‌نیا هیوا خه‌ڵك مه‌جلیس بوو كه نوێنه‌ره‌كانیان له‌وێ بوو به‌ڵام ئێستا كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نیه و ته‌نیا قه‌ول و به‌ڵێنی ده‌ده‌ن و جێبه‌جێشی ناكه‌ن هیوا بڕاو بوون و ئاكامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه له بازاڕه‌كانی ئێران ده‌بینی كه نرخی دۆلار به سه‌رەوی 7 هه‌زار تمه‌نه‌وه