بیناڵی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیە رایگەیاند ڕێگە نادەن ئەمریكا لە پایەگای نیزامیی ئینجێرلیكەوە هێرش بكاتە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران. هەروەها باسی لەوەش کرد کە رێكه‌وتنی 90 رۆژەمان هەیە کە دەبێ په‌یه‌ده و یه‌په‌گه منبج بەجێ بێڵن.
ڕۆژی ڕابردوو بیناڵی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیە لە کۆبوونەوەیەکدا لە وڵامی پرسیارێكدا كە ئەگەر ئه‌مریكا بیەوێ بنكه‌ی ئینجیرلیك بۆ لێدانی ئێران بەكاربێنێ، ئایا رێگه‌ی پێده‌ده‌ن؟ یڵدرم ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئینجێرلیك ته‌نیا بۆ به‌كارهێنانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، رێگه دراوه.
ناوبراو لە درێژەدا گوتی: “ئێمه رێگه‌مان داوە ئینجێرلیك ته‌نیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌كاربهێنرێ. هیچ کات ناكرێ بنكه‌كانی ئێمه بۆ لێدانی هیچ وڵاتێك به‌كاربهێندرێ. ئایا له ئازادکرانی عێراقدا، ئه‌مریكا توانی توركیە به‌كاربهێنێ؟ ناوبراو گوتی: “ئەوە تەنیا عەمەلیاتێک بوو بۆ به‌كارهێنانی بنكه‌كان و خاكی توركیە له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئێمه ره‌تمان كرده‌وه”.
هەروەها رایگەیاند “جگه له‌وه‌ش ئێران دراوسێیه‌كی 600 ساڵه‌ی ئێمه‌یه كه له رێكه‌وتننامه‌ی قه‌سری شیرینه‌وه، شه‌ڕمان له‌گه‌ڵدا نه‌كردووه. هیچ کات ناتوانین بیر له‌وه بکەینەوە كه له دژی دراوسێیه‌كمان پشتیوانی له لایەنێکی دیکە بكه‌ین”.
هەروەها سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیە سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنی نێوان توركیە و ئه‌مریكا لەسەر منبج، رایگه‌یاند “ئێستا رێكه‌وتنێكی 90 رۆژیمان كردووه.
هەندێک لە ڕاڤەکارانی سیاسی لەسەر ئەو بڕوایەن کە پێدانی منبج بە تورکیە معامەلەیەکی بوو لە نێوان ئەمریکا و ئەو وڵاتەیە کە ئەمریکا لە ئینجرلیک دەستی ئاواڵا‌تر بێ و هێرش بکاتە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.