پێشنوێژی شاری زاهیدان له ڕێوڕه‌سمی نوێژی جێژن‌دا گوتی: سیاسه‌تی نێوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی ئێران به پێی هه‌لومه‌رجی ئێستای جیهان پێویستی به گۆڕان هه‌یه و پێداگریی كرده‌وه كه پاش 40 ساڵ كاتی ئه‌وه هاتووه قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران بگۆڕدرێ.
مه‌ولانا عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زێهی، پێشنوێژی سوننی مه‌زهه‌بی شاری زاهیدان له ڕێوڕه‌سمی نوێژی جێژن‌دا گوتی: هه‌لومه‌رجی ئێستا جیهان گۆڕدراوه و به پێی هه‌لومه‌رجی ئێستای دنیا، ده‌بێ سیاسه‌تی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان بگونجێنین و بگۆڕین.
هه‌روه‌ها ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران 40 ساڵ له‌وه‌پێش داڕشتراوه و بۆ هه‌لومه‌رجی ئێستا شیاو و و‌ڵامده‌ر نیه و پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه و گۆڕرانكاریی قووڵ هه‌یه.
مه‌ولانا عه‌بدولحه‌مید له به‌شێكی دیكه‌ی له قسه‌كانیدا گوتی: “قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران به‌شێكی هیچ كات جێبه‌جێ نه‌كراوه و به‌پێی سه‌لیقه‌كان هه‌ندێك كار ده‌كرێ و هه‌ندێك له ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌كان، خۆیان به باڵاتر له قانوون ده‌زانن.”
مامۆستا مه‌ولانا عه‌بدولحه‌مید وێڕای ئاماژه به پێشێلكردنی قانوونی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌شی گوت كه سوننی مه‌زهه‌به‌كان له ئێران‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رته‌سك كراونه‌ته‌وه بۆ نموونه له تاران و شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی ئێران ئیزن ناده‌ن نوێژی هه‌ینی و نوێژی جێژن به‌ڕێوه بچێ، به‌ڵام له هه‌موو شاره سوننی مه‌زهه‌به‌كان حوسێنیه و مزگه‌وتنی شیعه‌كان هه‌یه و هیچ كات ڕێگرییان لێ نه‌كراوه.
ئیسماعیل زێهی به‌ڕێوه‌به‌ری “دارولعلوومی زاهیدان” ڕوو به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌ڵێ: “ده‌بێ ئه‌وه‌تان فێری خه‌ڵك كردبا وه‌ك خه‌ڵكی وڵاتانی جیهان ڕێز له ئازادی سیاسی، دینی، مه‌زهه‌بی و ئازادی ڕاده‌ربڕین بگرن.”
له لایه‌كی دیكه‌وه مه‌ولانا محه‌ممه‌دحوسێن گورگیج، پێشنوێژی سوننی مه‌زهه‌بی ئازادشار له ڕێوڕه‌سمی نوێژی جێژنی ڕه‌مه‌زاندا به توندی ڕه‌خنەی له ده‌زگای ئه‌منیه‌تیی ئێران گرت و، گوتی: ئازادی ڕاده‌ربڕین نیه و ئێستا چه‌ند مامۆستای سوننی مه‌زهه‌ب له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕیان له زیندانه‌كانی ئێران‌دا ڕاگیراون.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی: “بۆ ده‌بێ به‌ندكراوان سوننی مه‌زهه‌ب له زیندانه‌كاندا چاره‌نووسیان ناڕوون بێ.هه‌روه‌ها پێداگریی كرد، كه “ده‌نگی خه‌ڵكی ناڕازیی ئێران ده‌بێ ببیسترێ.”