خامنەیی، ڕێبەریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ڕێژیم، بۆ جارێکی دیکەش خوازیاری لەنێوچوونی ئیسرائیل بوو و وتی : “بە پشتیوانی خودا‌و بە هیممەتی موسڵمانه‌کان ئیسرائیل لەنێو دەچێت”.
بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری تەسنیم، خامنەیی پێ‌وایە ئیسراییل هۆکاری سەرەکیی ئاژاوەکان لە ناوچەو لە نێوان وڵاتانی مسوڵمان دایە و گوتی: کێشەی ئیسڕائیل مەشرووعییەتە و ڕێژیمێکە کە بناغەکەی پۆچەڵه و، دەبێ بە هیممەتی وڵاتانی ئیسلامی لەنێو بچێت.
ئەو وتانە لە حاڵێکدایە کە حەفتەی ڕابردوو عەلی خامنەیی وتی: ئێمە هیچکات خوازیاری لەناوچوونی ئیسراییل نەبووینەو ئێمە دەمانهەوێ لەو وڵاتە گشتپرسییەک لە نێوان فەلەستینییە ڕاستەقینەکاندا بەڕێوە بچێ بۆ دیاریکردنی شێوەی نیزامی بەڕێوەبەری ئەو وڵاتە.
شیاوی باسه له دوای کشانه‌وه‌ی تڕا‌مپ له ڕێککه‌وتنی به‌رجام ململانێی ئێران و ئیسراییل زیاتر بووه‌و هه‌ر دوو وڵات هه‌ڕه‌شه له‌یه‌کتر ده‌که‌ن.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش یسراییل کارتز، وه‌زیری ئیتلاعاتی ئیسراییل ڕایگه‌یاند ، له ئه‌گه‌ری ملندانی ئێران به وازهێنان له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی له ناوچه و هه‌روه‌ها ڕانه‌گرتنی به‌رنامی ناو‌کی، پێویسته به‌ره‌یه‌کی دژ به‌و وڵاته پێکبهێندرێ.