بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان رۆژی شەممه26ی جۆزەردان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە نێوان زیندانیان و مەئموورانی ئەو زیندانە شەڕ و تێکهەڵچوون رووی داوەو لە ئاکامدا زیاتر لە 20 زیندانی و مەئموور بریندار کراون .
دەگوترێ ڕامین حسێن پەناهی یەک لە بریندارەکانە.
شایەتحاڵێک ڕایەگەیاندوە کە گوایە مەئموورەکان ویستوویانه رامین حسێن پەناهی لە بەند بگوازنەوه بۆ شوێنێکی دیکە کە ئەمەش تووڕەیی زیندانییەکانی لێکەوتووتەوه و گاردی زیندانیش هێرشیان کردوە سەر بەندییەکان.
شیاوی باسە ڕامین حسێن پەناهی بەندیی سیاسیی کورد کە سزای ئێعدانی بۆ بڕاوەتەوه ئێستا له بدیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە.











