ه هۆی گه‌مارۆ نوێیه‌كانی ئه‌مریكا دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران و كشانه‌وه‌ی شیركه‌ت و بانكه‌كانی ئورووپا، ڕووسیه و ئاسیا به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به شێوه‌ی به‌رچاو دابه‌زی.
به نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی مۆڵه‌تی 180 ڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ و به ده‌سپێكی گه‌مارۆی توندی ئابووری بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران، پسپۆڕانی بوار نه‌وت ده‌ڵێن: به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زیوه.
به پێی پێشبینیی ئاژانسه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران تا كۆتایی ساڵی 2018 بۆ كه‌متر له یه‌ك میلیۆن و 500 هه‌زار بۆشكه له ڕۆژدا داده‌به‌زێ و ته‌نانه‌ت كۆماری ئیسلامیی ئێران ناتوانێ نه‌وتی خۆی دابین بكا.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له ڕاپۆرتێكدا ده‌نووسێ: هاورده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ كوره‌ی باشوور له 1 میلیۆن و 200 هه‌زار بۆشكه‌وه بۆ كه‌متر له 180 هه‌زار بۆشكه له ڕۆژدا دابه‌زیوه.
شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له چه‌ند مانگی داهاتوودا به خێرایی كه‌متر بێته‌وه و به هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا كڕیارانی نه‌وتیش كه‌م ده‌بنه‌وه و شیركه‌ته‌كانی بیمه‌ش له ترسی گه‌ارۆكان تا كۆتایی مۆڵه‌تی 180 ڕۆژه‌ی ترامپ نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی بیمه ناكه‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، له ماوه‌ی 2 حه‌وتووی ڕابردوودا سه‌دی 16 به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران یانی 2 میلیۆن و 114 هه‌زار بۆشكه كه‌م بووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌نارده‌ی‌كانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئورووپاش یه‌ك له سێ دابه‌زیون.