به‌دوای گرانبوونی نرخی دۆلار و دابه‌زینی نرخی پاره‌ی ئێران له ماوه‌ی 8 مانگی ڕابردوودا توانی كڕینی خه‌ڵك سه‌دی 80 له كه‌می داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، دوكتور وه‌حید شه‌قاقی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه دراو یه‌كێك له گرینگ‌ترین بگۆڕه‌كانی ئابووریی هه‌ر وڵاتێكه كه ئه‌و گۆڕانه ده‌توانێ وڵاتێك به چۆك دابێنێ و قه‌یرانێكی دراوی له وڵاته دروست بكا كه هیچكات شه‌ڕێكی نیزامی ناتوانێ كاریگه‌ریی ئه‌وه‌نده خراپی هه‌بێ.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له ماوه‌ی 8 مانگی ڕابردوودا نرخی دراوی ئێران و تواناكانی كڕینی خه‌ڵكی سه‌دی 80 دابه‌زاندووه، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ساڵی 1396 بارودۆخه‌كه زۆر له‌وه باشتر بوو و خه‌ڵك زۆر به ئاسانی ده‌یانتوانی كه‌لوپه‌له‌كانیان بكڕن.
شه‌قاقی له درێژه‌دا ده‌ڵێ: شه‌ڕی دراو زۆر له شه‌ڕی نیزامی مه‌ترسیدارتره، له شه‌ڕی نیزامی خه‌ڵك دژمنی خۆیان ده‌بینن به‌ڵام له شه‌ڕی دراودا دوژمن به چرای كوژراوه بێ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك بزانن سیستمی دراوی ئه‌و وڵاته ئیفلیج ده‌كه‌ن و ده‌گۆڕن.
نرخی دراوی وڵاتانی بیانی له ئێران به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه دایه كه ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر دۆلارێك به 7 هه‌زار و 200 تمه‌ن و یۆڕۆ به 8 هه‌زار و 200 تمه‌ن مه‌عامه‌له كراوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه 4 هه‌زار و 200 تمه‌ن دیاری كراوه
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه كۆبوونه‌وه‌ی ترامپ و كیم كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار هه‌بووه.