بانك و شیركه‌ته‌كانی وڵاتی ئۆتریش قه‌راره به‌و زووانه ئێران به‌جێ بێلن و هه‌موو مه‌عامه‌له‌كانی خۆیان ڕاگرتووه.
به دوای بڕیاری 18ی بانه‌مه‌ڕی ترامپ و كشانه‌وه‌ی له ڕێکكه‌وتنی ئه‌تۆمی، له درێژه‌ی چوونه‌ده‌ری شیركه‌ت و بانكه بیانییه‌كان له ئێران له ترسی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا، ئۆبێر بانكی ئۆتریشیش ڕۆژی ڕابردوو بڕیاری دا هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆی له ئێران ڕابگرێ و ئه‌و وڵاته به‌جێ بێڵێ. تا ئێستا زیاتر 40 شیركه‌ت و بانكی ئورووپایی، ئه‌مریكایی و ئاسیایی بڕیاری كشانه‌وه‌ی خۆیان له ئێران داوه و پشتیوانیان له گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كردووه.
بانك ئۆتریشیی ئۆبێر بانك ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند به هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆی ڕاده‌گرێ.
ئۆبێر بانك یه‌كێك له‌و دامه‌زراوه ماڵیانه‌ی ئورووپا بوو كه پاش ڕێکكه‌وتنی ئه‌تۆمی و لابرانی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران چالاكییه‌كانی خۆی له ئێران ده‌ست پێ‌كرد بوو.
ئۆبێر بانك له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ته‌نیا گرێبه‌ستێك كه ماوه‌ی 5 حه‌وتوو له‌وه پێش به‌ستوویه‌تی له ئێران جێبه‌جێ ده‌كا و ئه‌و وڵاته به‌جێ دێڵێ و تا كاتی دیاریكراوی دۆناڵد ترامپ هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆی له ئێران ده‌وه‌ستێنێ.
مانگی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئه‌مریكا به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و گوتی: قورسترین و بێ وێنه‌ترین گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنین.
وڵاتانی ئورووپایی زۆریان هه‌وڵدا كه شیركه‌ته‌كانیان له ئێران بمێننه‌وه به‌ڵام به هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه زۆربه‌یان بڕیاری كشانه‌وه‌یان له ئێران ڕاگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها شیركه‌تی “ئوو. ئێم. وی” كه له بواری بوومه‌له‌رزه‌وه له ئێران چالاكیی ده‌كرد به هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه ئه‌و وڵاته به‌جێ دێڵێ.
ئابووریناسان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ئو‌وروپا له گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی ئێران زیاتر خه‌ساره‌تی به‌رده‌كه‌وێ.