کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان، پیرۆزبایی له خه‌ڵکی موسوڵمانی کورد کردوه.
له‌و په‌یامه‌دا کاک مستەفا مەولوودی وێڕای پیرۆزبایی ئەم جێژنە ئاینییە، هیوای خواستوه که ئه‌و بۆنه‌یە ببێته هۆی ته‌بایی، یه‌کگرتوویی و هاودڵیی زیاتری هەموو چین و توێژەکانی کوردستان.
ده‌قی په‌یامه‌که:
به‌بۆنه‌ی هاتنی جێژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه پیرۆزبایی به سه‌رجه‌م هاونیشتمانیانی موسڵمانی کوردستان ده‌ڵێم و ئاواته‌خوازم که ئەو بۆنە ئاینییە ببێته هه‌وێنی تەبایی و یه‌کدڵیی زیاتری نه‌ته‌وه‌ی کورد و گیانی لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێکهاته جۆراوجۆره‌کانی کوردستان به‌هێزتر بکا.
جێژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له حاڵێکدا به‌ڕێوه ده‌چێ که گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وێڕای ده‌سته‌ویه‌خه‌بوون له‌گه‌ڵ دۆخی دژواری ژیان له سایه‌ی حاکمیه‌تی کۆماری ئیسلامی‌دا، بۆ ده‌سخستنی مافی ڕه‌وای خۆی له خه‌بات و تێکۆشان به‌رده‌وامه. ئێستاش کە شەپۆلی مانگرتن و ناڕەزایەتییەکان و هەوڵی مافخوازیی هەموو چین و توێژەکان لە ئێران ئاقارێکی نوێی به خۆیه‌وه گرتووە، سه‌رکه‌وتنی کورد له‌و خه‌باته‌دا و سه‌نگی گه‌له‌که‌مان له داهاتووی گۆڕانکارییه‌كاندا به یه‌کڕیزی و هاوپێوه‌ندیی هه‌موو چین و توێژه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌ستراوه‌ته‌وه.
مستەفا مەلوودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
24ی جۆزەردانی 1397ی هەتاوی